گۆڤاری فۆربس: رۆناڵدۆ خاوەنی بەرزترین موچەیە لە جیھان دا


گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی، بڵاویکردەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی، دەبێتە خاوەنی بەرزترین موچە لە جیھاندا، کە لە ٥ ساڵی داھاتوودا ٢٠٦ ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.
گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەدا کە، رۆناڵدۆ کۆی گشتی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ لە یانەکەی وەردەگرێت، کە ٥٢%ی بۆ باج دەڕوات.
رۆناڵدۆ لە وەرزی رابردوودا ٤٤ ملیۆن یۆرۆ داھاتی بووە، کە نیوەی زیاتری لە رێگەی ریکلامەوە بووە، کە تەنھا ٩ ملیۆنی لەلایەن کۆمپانیای نایک بۆ پێداویستی وەرزشییەوە بووە.
جێی ئاماژەیە رۆناڵدۆ لەم ھەفتەیەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی تا ٢٠١٨ نوێکردەوە، بەڵام یانەکەی ناوەڕۆکی گرێبەستەکەی ئاشکرانەکردووە، رۆژنامەکانیش باس لەوە دەکەن کە، رۆناڵدۆ موچەی ساڵانەی بۆ ١٨ ملیۆن یۆرۆ بەرزکراوەتەوە.