مژده‌یه‌كی خۆش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌زیان له خواردنی چهرهساتهكانه ،خواردنی چه‌ره‌ساته‌كان ده‌بێته هۆی رێگریكردن له مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ وخوێن.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشكیش له‌سه‌ر مادده و خۆراكه كانزاییه‌كان ئه‌نجامدراوه و ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ش له دوا ژماره‌ی گۆڤاری BMCی پزیشكی ئه‌مریكیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه توێژینه‌وه‌كه‌یه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری ئیسپانیه‌وه له‌سه‌ر 7هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه و ته‌مه‌نیان له نێوان 55 بۆ 90 ساڵیدابووه ده‌ركه‌وتووه خواردنی گوێز به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره به‌شداری ده‌كات له كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه و هه‌روه‌ها نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێن .
به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینهوانهشی توێژه‌ره‌وانی سه‌رقاڵكردووه له سه‌ر په‌یڕه‌وی سیسته‌می خۆراكی به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه به‌تایبه‌ت كاریگه‌ری پاراستنی چه‌ره‌ساته‌كان و له ناویشیاندا گوێز كه ده‌بێته هۆی مه‌ترسی كه‌مبوونه‌وه‌ی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێن بۆیه زانایان ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنیان هه‌یه رۆژانه بڕێك له چه‌ره‌ساته‌كان بخۆن ،هاوكات به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ش زاناكان پێیگه‌یشتوون ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌فتانه نزیكه‌ی 28 گرام له چه‌ره‌ساته‌كان ده‌خۆن به‌ڕێژه‌ی له 55% سودی ده‌بێت بۆیان و مه‌ترسی مردنیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێن كه‌مده‌كات،هه‌روه‌ها به‌رێژه‌ی له 40% مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه .