دوو توێژنه‌وه‌ی نوێ ئاشكرایانكرد، ده‌توانرێت له‌كارگه‌دا بیره‌وه‌ریی دروستبكرێت‌و له‌مێشكی مرۆڤدا بچێنرێت، به‌هه‌مان شێوه ده‌توانرێت مرۆڤ خۆی له‌و بیره‌وه‌رییه ناخۆشانه ڕزگاربكات كه له‌ژیانیدا ڕویداوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاریی كۆتاییان پێبهێنێت.
ژماره‌یه‌ك توێژه‌ر له‌زانكۆی كالیفۆرنیا ڕایانگه‌یاند، له‌ڕێگه‌ی یاریكردن له‌سه‌ر ئاوازێكی دیاریكراو‌و هاندانی مێشك بۆ ده‌ردانی ماده‌یه‌كی كیمیایی كه په‌یوه‌ندی به‌دروستكردنی بیره‌وه‌رییه‌وه هه‌یه، ده‌توانن وا له‌مێشك بكه‌ن له‌داهاتوودا وه‌لاَمدانه‌وه‌ی بۆی هه‌بێت. ڕۆژنامه‌ی ساینس ده‌یلی ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاندووه، بیره‌وه‌رییه دروستكراوه‌كان هه‌مان تایبه‌تمه‌ندێتی ئه‌و بیره‌وه‌رییانه‌یان هه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ڕووده‌ده‌ن، له‌ناویشیاندا په‌یداكردنی توانای پارێزگاریكردن و هه‌ڵگرتنی زانیاری بۆماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن. توێژه‌ره‌كان ده‌ڵێن، ئه‌وه یه‌كه‌مین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر توێكڵی مێشكدا ڕاسته‌وخۆ بیره‌وه‌ریی دروست بكرێت. له‌زانكۆی فلۆریداش ژماره‌یه‌ك زانا سه‌ركه‌وتووبوون له‌داهێنانی ڕێگه‌یه‌ك بۆ سڕینه‌وه‌ی یه‌كجاریی ئه‌و بیره‌وه‌رییانه‌ی كه له مێشكی مشكدا چێنراون، به‌جۆرێك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بیره‌وه‌رییه‌كانی تر نابێت، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی له‌كارخستنی ئه‌و مادده‌یه‌ی كه مێشك ده‌ریده‌دات، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی ده‌ستبه‌جێی بیره‌ورییه دروستكراوه‌كان. |