ژماره‌یه‌ك له خانمان وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه به له‌سه‌رنانی له‌چك روخساریان تایبه‌تمه‌ندی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، به‌ڵام نهێنی هه‌ڵبژاردنی شێوازی له‌چك تایبه‌تمه‌ندی روخسارتان ده‌یار ده‌كه‌وێت.
روخساری هێلكه‌یی
روخسارێكی نمونه‌ییه، چونكه دابه‌ش بوونی یه‌كسانه ته‌نانه‌ت له به‌شی پێشه‌وه‌ی چه‌ناگه‌شه‌دا. بۆ ئه‌مجۆره روخساره گشت جۆره‌كانی له‌چك گونجاوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر خاوه‌نی روخسارێكی باریكن وا باشتره ئه‌م له‌چكانه هه‌ڵبژێرن كه روخسارتان گه‌وره‌تر و پڕتر نیشان ده‌دات.
ئه‌گه‌ر روخسارتان خڕه ئاگادار بن له به‌ستنی له‌ف یان رۆل به توندی و ده‌توانن هه‌موو زیاتر له ره‌نگێگ به‌كاربێنن. وه‌كو شێوازی به‌ستنی له‌چكی توركی.
روخساری شێوه دڵ
ئه‌م روخساره ناوچاوانی پان و كورته و چه‌ناگه پانه. له‌چكی هه‌ڵگرتن بۆ سه‌ره‌وه نمونه‌یه‌كی جوان به روخسار ده‌به‌خشێت.به‌ڵام ئه‌گه‌ر روخسار لاواز بێت له‌ف به توندی بۆ سه‌ره‌وه ببه‌ستن، دواتر له‌چكێك وه‌كو چوارچێوه به ره‌نگێكی تر له‌سه‌ر بكه‌ن. به‌مجۆره پانی ناوچاوان و چه‌ناگه كه‌متر ده‌رده‌كه‌وێت.
روخساری شێوه لاكێشه‌یی
ئه‌مجۆره روخساره درێژی روخسار زۆرتره له پانیه‌كه‌ی. چه‌ناگه درێژه و ناوچاوان پانه. لێره ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی جوان له‌چك ببه‌ستن. به‌ڵام بۆ ئه‌م شێوازه ده‌توانن زیاتر له یه‌ك جۆره له‌ف یان رۆل به‌كاربێنن. چۆنیه‌تی كرانه‌وه‌ی له‌چكی ناوه‌وه دواتر له‌فی تر له‌سه‌ری ، ئه‌م شێوازه نمونه‌ییه بۆ ئه‌م جۆره ستایله.
ئاگادار بن به‌رده‌وام له به‌كارهێنانی زیاتر له یه‌ك له‌چك و له‌فی به‌كارهێنراو بۆ زیاتر كردنی قه‌باره‌ی روخسار و داپۆشینی زیاتری ناوچاوان و چه‌ناگه به‌مجۆره له درێژی روخسار كه‌م ده‌بێته‌وه.