ئاژانسی هه‌واڵی (روسیا الیوم) بڵاویكرده‌وه، له‌ماوه‌ی چوار مانگی رابردودا نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار كه‌س ناویان نوسیوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كجاریی بچنه هه‌ساره‌ی مه‌ریخ و نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زه‌ویی.
مانگی نیسانی ئه‌مساڵ گروپی "مارس وه‌ن" رایگه‌یاند هه‌ر كه‌س خوازیاره گه‌شت بۆ سه‌ر مه‌ریخ بكات، ئه‌وان ناوی تۆمار ده‌كه‌ن و له‌مانگی نیسانی ٢٠٢٣ یه‌كه‌م كه‌شتی به‌ڕێده‌كه‌ن.
مارس وه‌ن رایگه‌یاند له‌دوای بانگه‌وازه‌كه‌یان له سه‌د وڵاتی جیخانه‌وه زیاتر له‌١٠٠ هه‌زار فۆرمی به‌شدارییكردن پڕكراونه‌ته‌وه‌و زۆرترینیان له‌وڵاتانی ئه‌مریكا و چینن.
گروپه‌كه له‌و هه‌موو كه‌سه‌ی فۆڕمیان پڕكردووه‌ته‌وه ته‌نیا ٢٤ كه‌س هه‌ڵده‌بژێرێ تا سه‌فه‌ری مه‌ریخ بكه‌ن.
پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی به‌شدارییكردن به‌پاره‌یه‌و بڕه‌كه‌یشی به گوێره‌ی داهاتی تاكه كه‌سه له‌و وڵاته‌ی لێی ده‌ژی، نرخه‌كان له‌پێنج دۆلاره‌وه هه‌یه تا ٧٣ دۆلار.
مه‌رجه‌كانى رۆیشتن:
- كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و گونجاوبێ تا بتوانێ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری هه‌ڵبكات.
- به‌رگه‌ی زه‌حمه‌ت و ناڕه‌حه‌تی زۆر بگرێت.
- باڵای له‌مه‌ترو ٥٧ سم نابێ كه‌متربێ.
- ته‌مه‌نی له‌سه‌رووی ١٨ ساڵاوه بێ.
مه‌رجه قورسه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ ئه‌و كه‌سه‌ی گه‌شت ده‌كات رازیبێ كه رۆیشتنه‌كه‌ی یه‌كجارییه‌وه‌و ئیتر ناگه‌ڕێته‌وه بۆسه‌ر زه‌ویی.
هاوكات حوسێن حوسێنی مامۆستای فیزیا له زانكۆی سلێمانی وه‌كو یه‌كه‌م كورد ناوی نوسیوه.