له جیهاندا ترسی جۆراوجۆر هه‌یه، ترس له تاریكی و ئاژه‌ڵ و ناوچه‌كان و ...
لێره ئاماژه به ژماره‌یه‌ك له‌م ترسانه ده‌كه‌ین.
1ـ ترس له په‌نیر (Turophobia)
ژماره‌یه‌كیان له هه‌موو جۆره‌كانی په‌نیر ده‌ترسن و به‌شێكیشیان به بینینی جۆرێكی په‌نیر راده‌كه‌ن.
2ـ خه‌ونی ناخۆش (Somniphobia)
ئه‌م ترسه ناسروشتییه و به‌هۆی خه‌ونی ناخۆشه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن نه‌خه‌ون.
3ـ ترس له دارستان (Hylophobia)
ترسیێكی ناسروشتیه و تووشبووانی له منداڵیه‌وه گیرۆده‌ی ئه‌م ترسه‌ن به‌هۆی فیلمه‌كانه‌وه و هه‌ر كاتێك رووبه‌ڕووی جه‌نگه‌ڵ یان دارستانێك ده‌بنه‌وه تووشی ده‌ڵه‌ڕاكێ ده‌بن.
4ـ ترس له ناوك (Omphalophobia)
ئه‌وانه له بیركردنه‌وه له ناوك و به‌ركه‌وتنی به شتی تر و كه‌سانی تر ده‌ترسن.
5ـ ترس له نه‌بوونی شه‌به‌كه‌ی ته‌له‌فۆنی (Nomophobia)
ئه‌وانه له‌وه ده‌ترسن له ناوچه‌یه‌ك بن كه شه‌به‌كه‌ی ته‌فه‌له‌نی لێ نه‌بێت. ئه‌م ترسه زیاتر له ناو به‌ریتانیه‌كان باوه.
6ـ ترس له باران (Ombrophobia)
ترس له نه‌خۆشی به تایبه‌تی ترساندنی منداڵان كه نه‌ڕۆنه ده‌ره‌وه تا ته‌ڕ نه‌بن و نه‌خۆش نه‌كه‌ون. هه‌روه‌ها باران خه‌مۆكی له‌گه‌ڵدایه.
7ـ ترس له رۆژی دوایی (Uranophobia)
ئه‌وانه له ئاسمان و زه‌وی ده‌ترسن كه دوای مه‌رگ رووبه‌ڕووی دادپه‌روه‌ری ده‌بنه‌وه.
8ـ ترس له كونی كه‌لوپه‌له‌كان (Trypophobia)
ئه‌وانه له كونی بچووكی سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كان ده‌ترسن وه‌كو كونی شانه‌ی هه‌نگوین یان زه‌وی و ...
9ـ ترس له ژماره 13 (Triskaidekaphobia)
هه‌رچه‌نده ئه‌مه بواری خوڕافاتی ده‌گرێته‌وه به‌ڵام به‌شێك له خه‌ڵك له‌م ژماره‌یه ده‌ترسن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن كارێك به ژماره‌ی 13 ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
10ـ ره‌نگی زه‌رد (Xanthophobia)
ئه‌وانه هه‌ر شتێك كه به ره‌نگی زه‌رد بێت لێی ده‌ترسن وه‌كو خۆر و گوڵی مێخه‌ك و..
