ئه‌وانه‌ی شه‌رم ده‌كه‌ن، دروست كردنی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زۆر دژواره. فێربوونی ئه‌ته‌كێتی پاراستنی هێمنی و كۆمه‌ڵایه‌تی بوون بۆ زاڵ بوون له‌سه‌ر ئه‌م هه‌سته، زۆر كاریگه‌ره. ره‌نگه نه‌توانن وه‌كو كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ره‌فتار بكه‌ن، به‌ڵام ده‌توانن به لایه‌نی كه‌م له بۆنه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی یان په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ئاسوده بن.
ئایا كه‌سانی شه‌رمن له چ كاتێكدا شه‌رم ده‌كه‌ن؟ ره‌نگه ئه‌و كاتانه‌ی كه رووبه‌ڕووی كه‌سێكی نوێ یان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات یان ده‌وڵه‌كه‌ند ده‌بنه‌وه یان له ناو كۆمه‌ڵه كه‌سێكدا قسه ده‌كه‌ن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیستێك ئاماده بكه‌ن و هۆكاره‌كان ده‌ست نیشان بكه‌ن، هه‌وڵ بده‌ن به‌ره به‌ره به‌شداری خۆتان له‌م جۆره شوێنانه‌دا زیاتر بكه‌ن و بیانخه‌نه ناو ژیانی خۆتان. بۆ نمونه رۆژانه سڵاو له كه‌سێكی نوێ بكه‌ن تا له ناو كافتریایه‌كدا دابنیشن. ره‌نگه سه‌ره‌تا بۆتان دژوار بێت، به‌ڵام دواتر ده‌بێته ره‌فتارێكی ئاسایی. هه‌وڵ بده‌ن شه‌رم كۆنترۆڵ بكه‌ن و گرنگترین چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌م دیارده‌یه ئه‌وه‌یه كه نیشانه‌كانی شه‌رمنی دیار بكه‌ن.
ئه‌وانه‌ی شه‌رم ده‌كه‌ن تووشی ئاره‌قه كردن ده‌بن و لێدانی دڵیان توندتر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م نیشانانه له ئێوه‌دا روویدا، هه‌وڵ بده‌ن بۆ چه‌ند خوله‌كێك له‌م بارودۆخه دوور بكه‌ونه‌وه و هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵ هه‌ڵمژن.
هه‌وڵ بده‌ن ئه‌وه دیار بكه‌ن كه چ شتێك ده‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه و به‌ره به‌ره خۆتان له‌گه‌ڵ بارودۆخی جیاوازدا بگونجێن، تا بتوانن له كۆتاییدا به‌سه‌ر هه‌سته‌كانتاندا زاڵ بن.