ئه‌فسه‌رێكی ژاپۆنی ماوه‌ی 30 ساڵ له وڵاتی فلیپین خۆی حه‌شاردا و زانیاری ئه‌وه‌ی نه‌بووه كه شه‌ڕی دووه‌می جیهانی كۆتایی هاتووه، له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌و سه‌ربازه ئه‌فسه‌ری پێشووی هه‌واڵگری سوپای ژاپۆن بووه، ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی به ئاژانسی كیۆدۆی ژاپۆنیان راگه‌یاند، هێرۆ ئۆنۆدا به جه‌ڵده‌ی دڵ له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی تۆكیۆ گیانی له ده‌ستداوه.
له ساڵی 1944 ئه‌و ئه‌فسه‌ره به‌ئه‌ركێك ره‌وانه‌ی دارستانی لوبانگ له باكوری فلیپین كرا، له‌و كاته‌دا خۆی ونكرد، دواتر به‌رێكه‌وت چاوی به دۆزه‌ره‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌وێت و پێی راده‌گه‌یه‌نێت كه ژاپۆن له شه‌ڕدا شكستی هێناوه خۆی راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا كردوه.
پاشان تۆكیۆ به‌رپرسێكی دیاری وڵاته‌كه‌ی نارد به‌دوای ئه‌و ئه‌فسه‌ره تاكو له هه‌ڵوێسته‌كه‌ی پاشگه‌زی بكاته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌بوو له ئازاری 1974 گه‌ڕایه‌وه و وه‌كو پاڵه‌وان پیشوازی لێكرا.