1ـ نه‌خواردنی نانی به‌یانی:
ئه‌وانه‌ی نانی به‌یانی ناخۆن، ئاستی شه‌كری خوێنیان به رێژه‌یه‌كی زۆر داده‌به‌زێت. ئه‌وه‌ش ده‌بێته ئه‌وه‌ی كه خۆراكی پێویست به مێشك نه‌گات و له چالاكی ده‌كه‌وێت.
2ـ زۆری خۆری:
ئه‌مكاره ده‌بێته هۆی گیرانی ده‌ماره‌كانی مێشك و كه‌می هێزی بیر كردنه‌وه.
3ـ جگه‌ره كێشان:
ده‌بێته هۆی بچووك بوونه‌وه‌ی چه‌ند به‌رامبه‌ری مێشك و نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر.
4ـ خواردنی زۆری شه‌كر و قه‌ند:
زۆر خواردنی شه‌كر و قه‌ند هه‌ڵمژینی پرۆتین و ماده خۆراكیه‌كان ده‌وه‌ستێنێت و مێشك له گه‌شه ده‌خات.
5ـ پیس بوونی ژینگه:
مێشك گه‌وه‌رترین به‌كارهێنه‌ری ئۆكسجینه و هه‌ڵمژینی هه‌وای پیس ده‌بێته هۆی گه‌یشتنی رێژه‌یه‌كی كه‌می ئۆكسجین به مێشك و چالاكی مێشك كه‌م ده‌كاته‌وه.
6ـ كه‌مخه‌وی:
خه‌و پشوو به مێشك ده‌دات و خه‌وی كه‌م ده‌بێته هۆی مردنی خانه‌كانی مێشك.
7ـ داپۆشینی سه‌ر له كاتی نووستن:
داپۆشینی سه‌ر ده‌بێته هۆی كۆ بوونه‌وه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و كه‌می رێژه‌ی ئۆكسجین و ئاسه‌واری خراپی بۆ سه‌ر مێشك ده‌بێت.
8ـ كار كردن به مێشك له كاتی نه‌خۆشی:
كاری زۆر و خوێندنه‌وه له كاتی نه‌خۆشیدا ره‌نگه چالاكی مێشك په‌ك بخات و زیانی پێ بگه‌یه‌نێت.
9ـ له‌ده‌ستدانی گه‌شبینی:
بیر كردنه‌وه باش و گه‌شبینی راهێنان به مێشك ده‌كات و ره‌شبینی ده‌بێته هۆی بچووك بوونه‌وه‌ی مێشك.
10ـ كه‌می قسه كردن:
گفتوگۆ و را گۆڕینه‌وه مێشك چالاك ده‌كات.
وەرگیراوە لە (ئێن ئاڕ تی