ترێ میوەیەكی خۆشه كە ڤیتامینەكانی A,B,C لەناو دایە و هەروەها رادەیەكی بەرچاو لە مەنگەنسیۆم، كالسیۆم، ئاسن، فۆسفۆر، پتاسیۆم و ئالبولینی لەناو دایە.
ئەم میوەیە بۆ چارەسەری نەخۆشییەكانی قەبزی، كەم خوێنی، رۆماتیسم و تەنانەت بۆ پێشگرتن لە شێرپەنجەش بەسوودە. ترێ هەم لاواز و هەم یش قەڵەو كەرەوەیە. بەمجۆرە كە ئەگەر سەر لە بەیانی هەتا نیوەڕۆ بەتەنیایی ترێ بخۆن، ئەوا بۆ لاوازبوونەوە بەسودە و ئەگەریش لەگەڵ خواردن بخورێت، ئەوا قەڵەوی بەدواوەیە.
هەروهها نابێ دوای خواردنی ترێ ئاوی سارد بخۆنەوە، چونكە تووشی ژانی دڵ دەبن. ترێ پاك كەرەوەی خوێنە و شهكری خوێن رێك دهخات، ئەو كەسانەی شهكری خوێنیان لەخواروویە، دەتوانن ترێ بخۆن. هەربۆیەش هەوڵ بدەن رۆژانە ترێی بخۆن.
ترێ دژە شێرپەنجەیە و هۆكارەكەشی بۆ تایبەتمەندی پاككەرەوی دەگەڕێتەوە. ترێ پۆتاسیۆمێكی زۆری لەناو دایە كە بۆ بە هێزكردنی جەستە بەسوودە. نەخۆشەكانی عەسەب و دڵ دەتوانن لەماوەی رۆژدا ئاوی ترێ و سێو بخۆنەوە.
ترێ بۆ سەلامەتی دڵ، ریخۆڵە و گورچیلە بەسوودە و كێشەكانی تایبەت بە قەبزی چارەسەر دەكات كە بریتین نهبوونی ئارهزوی خواردن، ژانەسەر، تینوێتی و بۆنی ناخۆشی دەم كە بە خواردنەوەی ئاوی ترێ چارەسەر دەبن.