کۆمپانیای برایم تایم سپۆرت کە گرنگی بەباری دارایی یانەکان و بواری وەرزش دەدات، راپۆرتێکی لەسەر یانەی ریاڵ مەدرید بڵاوکردەوە کە، کە لەماوەی ٥ ساڵ دا چەنی خەرج کردووە و چەنی دەستکەوتووە.
ئەو کۆمپانیایە ئەوەی روونکردۆتەوە کە، یانەی ریاڵ مەدرید لەماوەی ٥ ساڵی رابردوودا ٦١١ ملیۆن یۆرۆی خەرج کردووە، دوای ئەو یانەی مانچستەرسیتی دێت بەبڕی ٥٤٩ ملیۆن یۆرۆ، پاریس سان جێرمانیش ٣٧٠ ملیۆن یۆرۆ.
ھەر لەو ماوەیەدا یانەی ریاڵ مەدرید بەبڕی ٢٦٠ ملیۆن یۆرۆ یاریزانی فرۆشتووە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە یانەی ریاڵ مەدرید لەسەروو ئەو یانانەوەیە کە زۆرترین داھاتی لە فرۆشتنی یاریزانان دا دەستکەوتووە، دوای ئەو ھەریەک لە ئەنتەرمیلان و ئەی سی میلان دێت.
ھەروەھا لەم وەرزەدا یانەی ریاڵ مەدرید بەبڕی ١٠٤ ملیۆن یۆرۆ یاریزانی فرۆشتووە، ریزبەندی چوارەمی ھەیە دوای ھەریەک لە یانەی ئانژی رووسی و تۆتنھام و رۆمای ئیتاڵی.