| |
![]() ..... مارك ئیلیۆت زوكەربێرك (Mark Elliot Zuckerberg ) لە 14 – 5 – 1984 لە ووڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ( كالیفۆڕنیا ) لە دایك بووە . یەكێكە لە دامەزرێنەری پرۆگرامەری كۆمپیوتەر و پیاوی كاری ئەنتەرنێتی ئەمریكی . ناسراوە بە باشترین یەكێك لە پێنج كەسە دۆزەرەوەكانی دۆزینەوەی تۆڕی كۆمەڵایەتی وێب سایتی فەیسبووك . لە مانگی 4 ی 2013 زوكەربێرك بوو بە سەرۆك و كارمەندی فەیسبووك هەروەها وەك گەنجترین گەنجی بلیۆنێر هەژمارد كرا , بۆ ساڵی 2013 پێشبینی دەكرێت سامانەكەی بگاتە 13.3 بلیۆنی ئەمریكی . زوكەربێرك لەگەڵ هاوپۆلە هاوڕێیەكانی زانكۆی ( ئیدواردۆ ساڤەرین , ئەندریۆ ماك كۆڵووم , دەستن مۆسكۆڤیتز و كرێس هوگەس ) لە زانكۆی هارڤار توانی گەشەسەندنی فەیسبووك دروست بكات لە ژووری ناوەخۆیی زانكۆ . دواتر ئەم گرووپە زیاتر گەشەیان پێدا بۆ شوێنەكانی تری زانكۆ دواتر زیاتر و زیاتر گەشەی سەند بۆ كالیفۆرنیا پالۆ ئاڵتۆ , ووڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا . دواتر لە ساڵی 2007 دا لە تەمەنی 23 ساڵی دا زوكەربێرك بوو بە بلیۆنێر لە سایەی دۆزینەوەی فەیسبووك و ئەو ژمارە زۆرەی بەكارهێنەرانیەوە لە سەرانسەری جیهان دا , نزیكەی دەگاتە یەك بلیۆن بەكارهێنەر لە ساڵی 2012 دا . ![]() زوكەربێرك دووچاری كۆمەڵێك ناكۆكی یاسایی دەبێتەوە لەلایەن گرووپی ترەوە داوایان كردووە كە بەشێك لە كۆمپانیاكانیان دووچاری تێكەوتن هاتوون لەكاتی قۆناغەكانی گەشەسەندنی فەیسبووكەوە . لە ساڵی 2010 دا زوكەربێرك ناوی لەنێوان 100 كەسە كاریگەرو ساماندارەكانی جیهانەوە هات بەهۆی ڕۆژنامەی تایمەوە وەك بەشێك لە كەسایەتیەكانی ساڵ . هەر لە ساڵی 2010 دا زوكەربێرك بوو كرا بە شانۆیەك لەلایەن ئەكتەر جیسی ئیسینبێرك (Jesse Eisenberg ) لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی فلیمی هۆلیود ئەمەش زیاتر وێنەی فەیسبووكی كێشا . سەرەتای ژیانی زوكەربێرگ .... زوكەربێرك لە ساڵی 1984 لە دەشتی سپی لە نیۆڕك لە دایك بووە ,. كوڕی كارین ( نی كیمپنەر ) ی دەروونزن و , ئیدواردۆ زوكەربێركی پزیشكی ددانە . سێ خوشكی بەناوەكانی ( ڕاندی , دۆننا و ئاریلە ) هەیە . ئاینی یەهوودی كاریگەری لەسەر هەبووە . بەڵام لە تەمەنی 13 ساڵی تاوەكو ئێستا خۆی وەك خودا نەناسێك ( كافر ) وەسف دەكات . لە ئاردسڵێی خوێندنگەی ئامادەیی ( Ardsley High School ) زوكەربێرك قوتابییەكی سەركەوتووی پۆلەكەی بووە . بۆیەش گواستراوەتەوە بۆ ئەكادیمی فلیپس ئێكستەر . لەوێدا پاداشتی سەركەوتن لە هەریەكە لە وانەكانی ( بیركاری , ئەستێرەناسی و فیزیا ) و خوێندنی ئەدەبی كۆن وەرگرتووە . لە خوێندنگەكەی دا زوكەربێرك بەوە تاوانبار كراوە كە دەتوانێت زمانی فەڕەنسی , عیبری , لاتینی , و یۆنانی كۆن بخوێنێتەوەو بنووسێت . وە ئەو ئەستێرەی شیربازی و كاپتنی تیمەكەی بووە لە كۆلیژەكەی دا . هەروەها ناسراو بوو بو خوێنەری هۆندراوەی چیڕۆكی و چیرۆكی درێژ وەكو ئەلیادەو ئۆدێسە . ![]() ![]() ئیدواردۆ زوكەربێرگ ![]() ڕاندی ![]() دۆننا ![]() ئاریلە ![]() :::: گەشەسەندنی لە بەرنامەكانی كۆمپیوتەر هەر لە ساڵانی زووەوە .... زوكەربێرك دەستی كرد بە بەكارهێنانی كۆمپیوتەرو نووسینی بەرنامە لە قوتابخانەی ناوەندی . لە ساڵی 1990 باوكی فێری بەرنامەی ئەتاری بێیسیك پڕۆگرامیك (Atari BASIC Programming ) ی كرد , دواتر لەلایەن گەشەپێدەری لە بەرنامەكانی كۆمپیوتەر داڤێد نیومان وانەی تایبەتی وەرگرتووە , نیومان هەمیشە بە منداڵی بلیمەت بانگی كردووە . زوكەربێرك كۆڕسی خوێندنی كۆلێژی میهرەبانی تەواو كردووە كە لە نزیك ماڵەوەیان بووە لە كاتێك دا لە قوتابخانەش دا بووە . یەكەم پرۆگرامی كۆمپیتەری لەگەڵ باوكی ئەنجامی داوە لەكاتی كاركردن و ڕاهێنانی دادن سازیی دا بووە . ئەو خۆشی دەبینی لە پڕۆگرامەكانی كۆمپیوتەر بەتایبەتی ئەو ئامرازانەی پەیوەندی بە یاریكردنەوە هەبووە . ئەو پڕۆگرامێكی دروست كرد بەناوی زوك نێت (ZuckNet ) كە ئەمەش توانای كاركردنی هەیە لەگەڵ گشت كۆمپیوتەری ماڵی و ئۆفیسی ددان سازی بۆ پەیوەندی كردن بەیەكتری . بە گوێرەی ووتەكانی جۆسی ئەنتۆنیۆ ڤارگاس " كۆمەڵە یاری كۆمپیوتەر زوكەربێرك خۆی دروستیانی كردووەو یاری پێ كردووە " لەكاتی خوێندگەی ئامادەیی زوكەربێرك لەژێر چاودێری كۆمپانیای گرووپی میدیای زیرەك میوزیكی یاری بەناوی ( سایناپسی میدیا پلەیەر ) یاری جێ ی لێدانی هەستە دەماری دروست كردووە كە زیرەكی سروشتی بەكاردەهێندرێت بۆ فێركردنی نەریتی گوێگرتنی بەكارهێنەر . لە ئەنجامی ئەم هەموو تێكۆشان و سەركەوتنە, زوكەربێرك لەسەر داوای سەرۆك ( باراك ئۆباما ) داواكرا بۆ خواردنی ژەمێكی سەرەكی لەگەڵ سەرۆك ئۆباما و سەرۆكی كارو باری تەكنەلۆجیا ( وودسایت ) لە 17 ی مانگی 2 ی 2011 لە كالیفۆڕنیا . هەروەك لەم وێنەیەدا دەردەكەوێت ( لەلای چەپەوە كارۆل بارتزی ( ( Carol Bartz یاهۆ , ئاڕت لیڤینسۆن ( Art Levinson) گیگینتیچ (Genentech ) , ستیف ویستلی (Steve Westly ) لە گرووپی ویستلی و ئیریك سكمیدتی ( Eric Schmidt ) گۆگڵ .. |