مەسعود ئۆزێل یاریزانی ئەڵمانی، رایگەیاند: بەھۆی ئەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی راھێنەر متمانەی پێی نەبووە، بۆیە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدریدی جێھێشتوو رویکردە یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی.
لە لێدوانێکی رۆژنامەیی دا ئۆزێل ئاماژەی بەوەدا کە، لە چەند رۆژی رابردوودا ھەستم کرد ناتوانم ببمە جێگەی متمانەی راھێنەر، ھەربۆیە بڕیاری رۆیشتنم دا، لەبەرامبەردا ئیدارەی یانەی ئارسناڵ متمانەی تەواویان پێمەو دەتوانم ئاستم بەرەو پێش بەرم.