كوردستـــان نیشتیمانه‌كه‌م

 ئێمه‌ی گه‌لی كورد له‌ جێگه‌ی ئه‌وه‌ی شانازی به‌ كوردبونی خۆمانه‌وه‌ بكه‌ین به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ جار وه‌ك گاڵته‌ قسه‌ به‌ خاكی كوردستان ده‌ڵێین وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی خۆمان كورد نین ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی دواكه‌وتویی ئێمه‌ی گه‌لی كورد به‌ ده‌یان ناودار و پاڵه‌وان و زانا مان هه‌بووه‌ و ده‌بێـت كه‌چی له‌ جێگه‌ی ئه‌وه‌ی شانازی پێیانه‌وه‌ بكه‌ین ئه‌چین به‌ گۆرانیبێژێك یان ناودارێك ی بیانییه‌وه‌ شانازی ده‌كه‌ین،با هه‌موومان ئه‌و وه‌سێته‌ زێڕینه‌ی قازی محه‌مه‌د بێنینه‌ جێ به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر یه‌كڕیز و یه‌ك زوبان بین ئه‌وا هه‌تا هه‌تایه‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌ڕۆین و خاكی كوردان له‌ ده‌ستی بیـــیانی به‌دوور ئه‌بێت و      
 ئه‌بین به‌ ده‌وڵه‌ت ده‌وڵه‌تی كوردستان،بۆیه‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ ده‌ڵێین
(كوردستان به‌شێك نییه‌ له‌ هیچ ووڵاتێك به‌ڵكو كوردستان خۆی ووڵاته‌)
                 
                    نه‌ عاره‌بم نه‌ ئێرانیم نه‌ توركێكی شــاخستانیم
           نه‌گ هه‌ر به‌خۆم مێژووش ده‌ڵێت كه‌ كوردم و كوردستانیم