كێشه‌ی پرخه زۆربه‌ی له‌ناو پیاوان و ئه‌وانه‌ی كێشیان زۆره به‌رچاو ده‌كه‌وێت و له‌گه‌ڵ به‌سه‌ره‌وه چوونی ته‌مه‌ن زۆرتر ده‌بێت.
1ـ شوێنی خه‌وتنتان بگۆڕن.
كاتێك پرخه روو ده‌دات كه زمانی بچوك، زمان ، له‌وزه و ماسولكه‌كان له پشتی گه‌رو به پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر ده‌جوڵێن و له خه‌ودا ده‌نگێكی ده‌له‌رێته‌وه. له‌م كاته‌دا ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌نیشته‌كان بخه‌ون و 4 ئینج سه‌رتان به‌رزتر بكه‌ن.ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام بوو پێویسته شێوازی ژیانتان بگۆڕن.
2ـ 10% له كێشتان كه‌م بكه‌نه‌وه. ئه‌وانه‌ی كێشی زۆریان هه‌یه زیاتر پرخه‌یان دێت.
3ـ له خواردنه‌وه‌ی ماده كحولیه‌كان و هێمن كه‌ره‌وه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه. ئه‌وانه ده‌بنه هۆی پرخه، چونكه جوڵه‌ی هه‌ناسه‌دان ده‌وه‌ستێنن.
4ـ بۆ وه‌ستاندنی پرخه سود له بخوری هه‌ناسه‌دان وه‌ربگرن. گیرانی لوت ده‌بێته هۆی پرخه. به‌كارهێنانی ئاوی گه‌رم یان دانانی خاولی له ده‌وری سه‌ر و هه‌ناسه‌ی بوخار بۆ پاك كردنه‌وه‌ی لوت ، رێگه‌یه‌كی گونجاوه.