قژ چ بۆ خانمان و چ بۆپیاوان گرنگی زۆری هه‌یه. لێره‌دا ئاماژه به چه‌ند خۆراكێك ده‌كه‌ین كه بۆ ته‌ندروستی و گه‌شه كردنی قژ به‌سودن.
1ـ چای سه‌وز ، گوێز و ماسی سالمۆن:
ئۆمێگا3 و رێشاڵه‌كانی ناو ئه‌م خۆراكیانه جگه‌له به‌هێز كردنی دڵ و مێشك، ده‌بنه هۆی گه‌شانه‌وه‌یی قژ.
ئه‌گه‌ر سه‌رتان توێشكی گرتووه به شوشتنی به چای سه‌وز نامێنێت.

2ـ میوه:
میوه‌كانی وه‌كو خۆخ و شیلك و كێوی و ته‌ماته ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین C و ئه‌م ڤیتامینه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كڵۆژن كه له پێكهاته‌ی قژدا ده‌ورێكی گرنگی هه‌یه، پێویسته و هه‌روه‌ها پێست توند ده‌كات.
3ـ فاسۆلیا و دانه‌وێڵه‌كان و ڤیتامین B
ڤیتامین B به تایبه‌تی B6 و ئه‌سید فولیك كاریگه‌ریان له گه‌یاندنی خوێن به خانه‌كانی قژدا هه‌یه و قژ به‌هێز ده‌كه‌ن.
ڤیتامین B له فاسۆلیا و نۆك و گێزه‌ر و قه‌رنابیت و سۆیا و ناوكی میوه‌كان و هێلكه‌دا هه‌یه.

4ـ سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌كان
سپێناخ و كه‌له‌رم و قه‌رنابیت، سه‌رچاوه‌ی گرنگی ڤیتامینه‌كانی A و C یه كه له به‌رهه‌مهێنانی چه‌وری سروشتی سه‌ر كه نه‌رم كه‌ره‌وه‌یه‌كی سروشتیشه، كاریگه‌ره.
5ـ كونجی
له پزیشكی چینی‌دا بۆ تۆختر راگرتنی قژ كونجی به‌كاردێنن