17 ڕێگــه‌ بۆ گـه‌یشتن به‌ ته‌ندروست

ئەگەر دەتانەوێ سەلامەتی خۆتان رابگرن، ئەم پێشنیارانە لەبەرچاو بگرن و لە تایبەتمەندییە باشەكانی سەلامەتی كەڵك وەربگرن.

1. تەنیا ئەو كاتەی برسیتانە خواردن بخۆن. خواردنی خۆراك لەكاتێكدا كە خۆراكی پێشوو هەرس نەبووە، ئەوا كێشە بۆ سەلامەتی دەنێتەوە.

2. بەڕادەی پێویست كەڵك لە خواردنەوەكان وەربگرن و بێ ئەوی حەزی خواردنەوەی جۆراوجۆرتان نەبێت، ئەوا روو لە خواردنەوە جۆراوجۆرەكان مەكەن.
3. بەڕادەی پێویست جووڵەی جەستەییتان هەبێت. توانای جەستەیی ئێوە پەیوەندی بە جۆر و كاتی وەرزشەوە هەیە. لە تەمەنی سەروودا رێپێوان باشترین وەرزشە.
4. بەڕادەی پێویست پشوو بده‌ن و لە شەو و رۆژێكدا ماوەی 8 كاتژمێر بخەون.
5. ئافرەتانی دووگیان خۆیان لە شوێنی سارد بپارێزن و خۆراكی سارد نەخۆن. هەروەها پشووی تەواویان هەبێت و خۆیان لە دڵەڕاوكێ دوور بخەنەوە.
6. هەستی دەروونی خۆتان سەركوت مەكەن و دەرگای دڵ بۆ هاوڕێیان بكەنەوە.
7. میز رامەگرن و ئاگاداری پاك و خاوێن راگرتنی ریخۆلە گەورە بن. هەروەها عارەقە بۆ سەلامەتی بەسوودە. 
8. سود لە هەوای تازە و فێنك وەربگرن.
9. لە بەرنامەی خۆراكیدا زیاتر لە میوەكان و سەوزەكان كەڵك وەربگرن و خواردنی گۆشت لە بەرنامەی خۆراكی دوور بخەنەوە.
10. زیاتر ئاو و خواردنەوەكان بخۆنەوە بۆ ئەوەی كاتێك بەیانیان لەخەو هەڵدەستن، رەنگی میزتان پڕ رەنگ نەبێت، بەڵكوو بەڕەنگی زەردی لیمۆیی بێت.
11. پێشنیاری 6 هەتا 7 كاتژمێر خەوی شەوانەمان هەیە. لە رۆژانی هاویندا كاتژمێرێك خەوی دوای نیوەڕۆ دەتانحەسێنێتەوە.
12. ئەگەر تووشی پاڵەپەستۆی توڕه‌یی بوونە، هەناسەی قوڵ هەڵكێشن و راهێنانی هزری و هێوربوونەوە بەڕێوەببەن.
13. چالاكی وەرزشی و جەستەیی لە كەش و هەوای فێنك واته‌ بەیانی زوو و یان هێواران ئه‌نجام بدەن.
14. خۆتان لە چالاكی لەژێر كەش و هەوای گەرم و وشك بپارێزن بۆ ئەوەی جەستەی ئێوە تووشی كەم ئاوی نەبێت.
15. لەرادەبەدەر چا و قاوە مەخۆنەوە. 
16. هەموو شت بە رادەی پێویست ئەنجام بدەن و چالاكی زۆر و وەرزشی قورس و توندیش بۆ سەلامەتی زیانیان هەیە. 
17. خۆتان لە بێ خەوی و كەم خەوی (كەمتر لە 5 كاتژمێر) و درەنگ خەوتن بپارێزن.