شـاردنه‌وه‌ی هه‌سته‌كانی توڕه‌ بوون!


شاردنەوەی ھەستەکان و تورەبوون بەتەنھا نابێتە ھۆی زیان گەیاندن بەتەندروستی مێشک و جەستەی مرۆڤەکان، بەڵکو دەشبێتە ھۆی کەمبوونەوەی تەمەن و بەرزبوونەوەی مەترسی توشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجە بەرێژەی ٧٠%. 
دواین لێکۆڵینەوەی شارەزایانی ئەمریکی لە پەیمانگەی تەندروستی گشتی ھاڤاردو لە زانکۆی ڕۆچستەر کە لەسەر ٧٩٦ ژن و پیاو کە تێکرای تەمەنیان لە نێوان ٤٤ ساڵ دا بوو، دەریدەخات ئەو کەسانەی ھەستەکانیان دەشارنەوە لانیکەم ٣ جار ئەگەری مردنیان لە تەمەنی گەنجی دا زیاترە بەبەراورد بەوانەی کە ھەستەکانیان دەردەبڕن. 
لێکۆڵینەوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە، مەترسی مردن لە تەمەنی گەنجی دا بەڕیژەی ٣٥% لەو کەسانەدا زیاترە کە ھەستەکانیان دەرنابڕن. ھەروەھا مەترسی توشبوونیان بەنەخۆشی دڵ ٤٧%و بەنەخۆشی شێرپەنجەش ٧٠%یە.
جێی ئاماژەیە لێکۆڵینەوەکانی پێشتر ئاماژەیان بەوە کرد بوو کە توڕەبوون بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنیەکان سودی ھەیە، بەڵام لە لێکۆلینەوەیەکی زانکۆی ڤالێَنسیا لە ئیسپانیا دەریخستووە کە توورەبوون دەبێتەھۆی ئەوەی خوێنی زیاتر بچێت بەرەو بەشی چەپی پێشوەی مێشک کە بەرپرسیارە لە ھەستە ئەرێنیەکان، جگە لەوەش سیستمی بەرگری جەستەیان کەمدەبێتەوە.