پاش ئه‌وه‌ی تیپی تۆپی سه‌رمیزی پێشكه‌وتوانی یانه‌كه‌مان به‌شداری له‌خولی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان كرد كه یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی كوردستان به‌به‌شداری 12 یانه به‌شیوه‌ی دوو قۆناغ له‌شاری دهۆك سازی كرد كورانی یانه‌كه‌مان توانیان سه‌رجه‌م یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م له سودی خۆی كۆتایی پی بهێنێت.
بریاره یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌م له‌شاری سلێمانی ئه‌نجام بدریت و .
له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا راهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمیزی یانه‌ی سیروانی نوێ (هیڤی ته‌ها) ووتی، پاش ئه‌وه‌ی له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا سه‌رجه‌م یارییه‌كانمان به‌سه‌ركه‌وتن كۆتایی پی هینا ئیستا لهخۆئامادهكاریی ته‌واوداین بۆ به‌ریوه‌چوونی قۆناغی دووه‌م كه بریاره له‌شاری سلیمانی ئه‌نجام بدریت پشتوان به‌خوا له‌قۆناغی دووه‌مدا سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری مسۆگه‌ر ده‌كه‌ین و خۆمان له‌خولی نایابی كوردستاندا ده‌بینینه‌وه له‌وه‌رزی داهاتوودا.
هه‌روه‌ها وتی: یانه‌كه‌ی ئیمه ته‌نها یانه‌ی به‌شدار بووی خوله‌كه‌یه كه به‌یاریزانه نیوخۆكانهوه به‌شداری ئه‌و خوله بوو سه‌رجه‌م یانه‌كانی تر به‌یاریزانی پیشگهرهوه به‌شداریان كردوه..
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بڵین له‌قۆناغی دووه‌مدا تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی سیروانی نوێ به‌رامبه‌ر به یانه‌كانی
(كۆیه- ----_ ئاسۆ _راپه‌رین_ پینجوین) یاری ده‌كات.