روخاس میش دواھەمین پاسەوانی تایبەتی ئەدۆلف ھیتلەر فەرمانرەوای نازییەکانی ئەڵمانیا، لە تەمەنی ٩٦ ساڵی دا کۆچی دوایی کرد. لەوبارەیەوە بریکاری کارەکانی ناوبراو رایگەیاند: میش لە تەمەنی ٩٦ ساڵی دا لە ماڵەکەی خۆی کۆچی دوایی کردووە، دوا ئەوەی لەماوەی رابردوودا بەدەست نەخۆشیی دڵەوە دەیناڵاند، پێش ئەوەی رۆژی پێنجشەممە گیان لەدەستبدات.
جێی ئاماژەیە میش لە لێدوانێکی رابردووی دا ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو، کاتێک لە ٣٠ی ئەپرێلی ١٩٤٥ لەکاتی نزیکبوونەوەی سۆڤێت لە پایتەخت، ئامادەی خۆکوشتنەکەی ھیلتەر بووە.
دواتر میش لەلایەن سەربازەکانی سۆڤێتەوە دەستگیردەکرێت و بۆماوەیەکی زۆر وەک دیلی جەنگ لە زیندان دا دەبێت.
میش بۆ ماوەی ٥ ساڵ پاسەوانی تایبەتی ھیتلەر بووەو ٤ ساڵ لەمەوبەریش ژیاننامەی خۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا چەندین نھێنی لەبارەی ژیانی تایبەتی ھیتلەرەوە بڵاوکردەوە.