لە ژیاندا زۆرشتی سەیرو سەمەرە بەرچاومان دەکەوێت کە زۆرجار دەتوانین بڵێین بواری تەکنەلۆجیا بەهۆی ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەی بەخۆیە بینیوە توانیویەتی وا بکات کەسەکان ئاشنای دیاردە سەیرو سەمەرەکان ببن، بۆ وێنهی دانیشتوانی ئهم گونده كه بهزمانی باڵنده دهوێن.
زمانەکان لە جیهاندا زۆرن، بەڵام زمانێکی سەرنجڕاکێشی لەم جۆرە هەرگیز بەرچاومان نەکەوتوە، ئەوەی دەیبین گوندێکە بە ناوی "كوسكوی" کە دەکەوێتە وڵاتی تورکیا و تەنها دانیشتوانێکی کەم تێیدا جێگیرن، بەڵام لە بوارەکانی پێشکەوتندا زۆر دواکەوتن و تەنانەت کارەباشیان نیە.
بەڵام ئەم گوندە دیمەنێکی سروشتی زۆر جوان و سەرنجڕاکێشی هەیە کە وای کردوە دانیشتوانەکەی پێویستیان بە هیچ نەبێت و بتوانن لەو کەرەستە سروشتیانە پێویستیەکانی رۆژانەیان دابین بکەن.
جێگای سەرنجە دانیشتوانی ئەم گوندە بە زمانێکی زۆر جیاواز قسە دەکەن کە بە تەواوەتی دورە لە قسەکانی ئێمە، ئەو کەسانەی سەردانی ئەو ناوچەیە دەکەن زمانەکەیان بە "زمانی باڵندە" ناودەبەن ئەمەش بەهۆی ئەوەی کەس ناتوانێت لێیان تێبگات و هەوەها ئاوازێکی سەیری لەگەڵدایە کە لە هی باڵندەکان دەچێت.
هەرەوەها لەم دوایەدا بەهۆی کەمی تێکەڵ بوونیان دەتوانن کەم کەم ووشەی تورکی بەکاربهێنن و تێبگەن و کارەکانی خۆیانی پێ بەڕێوە دەبەن.
وەرگێرانی: راز سیروان
سەرچاوە:rotana
وهرگرتن:خهندان


