ئارنۆڵد چی لەبارەی جەستەی رۆناڵدۆوە دەڵێت؟

ئارنۆڵد شوارزینگەر ئەفسانەی یاری لەشجوانی و سینەمای ئەمریکی، پێی وایە کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، خاوەنی جەستەیەکی ناوازەو سەرنج راکێشە.
ئارنۆڵد، لەمیانەی بەشداری کردنی لە پاڵەوانێتییەک لە ئیسپانیا، رایگەیاند: "رۆناڵدۆ خاوەنی جەستەیەکی ناوازەیە، ھەروەھا ماسولکەکانی سکی جێی سەرنجن، بەگشتی جەستەیەکی سەرنج راکێشی ھەیە".
لەبارەی ئەوەی رۆناڵدۆ دەتوانێت بەشداری لە پاڵەوانێتی لەشجوانی جیھان بکات، ئارنۆڵد وتی: "پێم وایە رۆناڵدۆ گرنگی بەوە نادات، ئەو تەنھا گرنگی بەتۆپی پێ دەدات و دەیەوێت ببێتە باشترین یاریزانی جیھان".
ئارنۆڵد زیاتر لەبارەی رۆناڵدۆوە وتی: "بوونی جەستەیەکی وا بەھێز، نیشانەی ئەوەیە رۆناڵدۆ یاریزانێکی گەورەیە".
جێی ئاماژەیە رۆناڵدۆ لە وەرزی ئەمساڵ دا تائێستا لە ١٠ یاری ١٢ گۆڵی تۆمارکردووەو ئاستێکی باشی پیشکەش کردووە.