یانه‌ی ریاڵ مه‌درید یه‌كێكه له‌و یانه ناودارانه‌ی ئه‌وروپاو جیهان كه هێنان و بردن و كڕین و فرۆشتنی یاریزانان بۆته یه‌كه‌م كاری و هێنده‌ی به‌و پرۆسه‌یه‌وه خۆی خه‌ریك ده‌كات، نیو هێنده له خه‌می ئه‌نجام و سه‌قامگیری تیپه‌كیدا نییه.
هیچ یانه‌یه‌كی ئه‌وروپا هێنده‌ی ئه‌م یانه‌یه یاریزان ناكڕێت و نافرۆشێت، هیچ یانه‌یه‌كی نه‌ك ئه‌وروپا به‌ڵكو جیهانیش هێنده‌ی ئه‌م یانه‌یه پاره له‌كڕینی یاریزاندا خه‌رج ناكات و له‌و رووه‌وه یه‌كه‌م یانه‌ی جیهانه.
ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆدا كه‌مووچه‌ی ساڵانه‌ی 17 ملیۆن یۆرۆیه، گاریس به‌یڵیشی به بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ له‌یانه‌ی تۆتنهام كڕی، ئه‌وه ناكرێت باسی بۆنده‌كانی دی ماریا و هیگواین و كاكاو بنزیمه‌و چه‌ندین یاریزانی تریش نه‌كرێت كه‌ئه‌م یانه‌یه به‌پاره‌یه‌كی زۆر كڕینی و دواتر زۆر به‌ئاسانیش ده‌ستبه‌رداری زۆرێكیان ده‌بێت.
سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه قسه‌ی خۆی هه‌یه و ده‌ڵێت (ئه‌و پاره زۆره‌ی له‌یاریزان كڕیندا خه‌رجی ده‌كات پاش ساڵێك قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه).
فلۆرینتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه خۆی به‌چاوی خۆی ده‌بینێت له‌گه‌ڵ خه‌رجكردنی ئه‌و بڕ پاره زۆره‌و هێنانی ئه‌و هه‌موو یاریزانه‌و له‌گه‌ڵیشیاندا هێنانی راهێنه‌ره‌كانی وه‌ك پیلیگرینی و شوسته‌ر و دواتریش مۆرینهۆ نه‌یانتوانی ده‌یه‌مین جامی چامپیۆنس لیگ بۆ یانه‌كه ببه‌نه‌وه.
ئه‌مساڵیش له‌گه‌ڵدا بێت كه چه‌ندین یاریزانی نوێی وه‌ك ئیسكۆ و به‌یڵ و هێنانی ئه‌نچیلۆتی و زیدانیش، نه‌ئه‌مساڵ ئه‌نجامه‌كانی دڵخۆشكه‌رن، نه‌له‌سه‌رده‌می مۆرینهۆشدا جگه له جامێكی شای ئیسپانیا‌و لا لیگایه‌ك و جامێکی سوپه‌ری ئیسپانیا هیچی تر له‌لایه‌ن ئه‌و یانه‌یه‌وه ده‌سته‌به‌ر نه‌بووه‌و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ش ناگه‌نه ده‌یه‌كی ئه‌و پاره‌و مه‌سره‌فه‌ی یانه‌كه كردوویه‌تی له هێنان و كڕینی یاریزان و راهێنه‌ردا.
ئه‌مه‌ی وترا نه‌بوونه‌ته په‌ندێك بۆ سه‌رۆك یانه‌كه تا به‌م سیاسه‌ته‌ی خۆیدا بچێته‌وه و به‌جۆرێكی تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌یدا بكات بۆ ئه‌نجامی باش و تیپێكی سه‌قامگیر و سابیتی هه‌بێت، چونه‌كه له‌ئه‌لف و بێی یاریی تۆپی پێدا سه‌قامگیری تیپ ئه‌نجام ده‌سته‌به‌ر ده‌كات نه‌ك ئه‌و هێنان و بردنی یاریزانان به‌به‌رده‌وامی که‌ببێته نه‌خۆشی تیپه‌كه.
ئه‌وه‌تا ئه‌م سه‌رۆكی یانه‌یه له‌وه‌رزی زستانه‌شدا ده‌یه‌وێت چه‌ندین یاریزان بكاته ئامانجی تیپه‌كه‌ی و نیازیشی وایه بن زیمه بفرۆشێت و ئه‌گوێرۆ بهێنێته ریزه‌كانییه‌وه.
ئه‌وه‌تا رۆژنامه‌ی بیۆڵ-ی ئیسپانی ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاو كردته‌وه‌و له‌درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌شیدا باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه بنزیمه له‌حساباتی ریاڵدا نه‌ماوه‌و ریاڵ به‌نیازه به‌یه‌كێك له‌یانه ئینگلیزییه‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی بیفرۆشێت و له‌به‌رامبه‌ر دا سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ بهێنێته ریزه‌كانی خۆی.
هه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌یه له‌زاری كارلۆ ئه‌نچیلۆتییه‌وه رایگه‌یاندووه كه ئه‌نچیلۆتی حه‌ز به‌وه ده‌كات ئه‌رتۆرۆ ڤیدال ببێته جێگره‌وه‌ی بن زیمه ئه‌گه‌ر بنزیمه بچێته یانه‌یه‌كی تر.
رۆژنامه‌كانی ئه‌وروپاش باسی ئه‌وه‌یان كردووه كه ڤیدال له‌لایه‌ن یانه‌ی پاریس سان جێرمانیشه‌وه داوا كراوه، یانه‌ی یۆڤانتۆسیش نیازی فۆرشتنی ئه‌م یاریزانه لاوه‌ی نییه، به‌ڵام یانه‌كه‌ی مه‌درید ده‌یه‌وێت چاڤی ئه‌لۆنسۆ له‌مامه‌ڵه‌ی كڕینی ڤیداڵدا به‌كار بهێنێت.
ئه‌مه دوا هه‌واڵه سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هێنانی یاریزانی نوێ بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و ئیزندانی یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌و ره‌نگه زۆر نهێنی تریش له واده‌ی زستانه‌ی هاتن و چوونی یاریزانان و وه‌رزی داهاتوودا ئاشكرا ببن.
شایه‌نی باسه ریاڵ ئێستا 541 ملیۆن یۆرۆ قه‌رزاره.