یه‌كێتی نێو ده‌وڵه‌تی تێنسی سه‌رزه‌وی دوا ریزبه‌ندیی یاریزانانی جیهانی ئه‌م یارییه‌ی راگه‌یاند.
له‌لێدوانێكیشیدا ماریا شاراپۆڤای روسی رایگه‌یاند كه‌ئه‌مساڵ به‌شداریی هیچ پاڵه‌وانێتییه‌ك ناكات و هێشتا پێكانه‌كه‌ی چاك نه‌بۆته‌وه.
ریزبه‌ندی
یلینا یانكۆڤیچی سربی كه چه‌ند رۆژی رابردوو پله‌ی دووه‌می پاڵه‌وانێتی چینی به‌ده‌ستهێناو به‌سیرینا و‌لیامز دۆڕا، سێ پله له‌ریزبه‌ندیی جیهانی كچاندا سه‌ركه‌وت و ئێستا له‌پله‌ی 11ی ریزبه‌ندییه‌كه‌دایه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌میشه‌وه كارۆلین ڤۆزنیاكی دانیماركی له‌پله‌ی هه‌شته‌مه‌وه بۆ پله‌ی نۆیه‌م دابه‌زی و ئه‌نجلیكا كیربیری ئه‌ڵمانیش له‌پله‌ی نۆیه‌مه‌وه بۆ پله‌ی ده‌یه‌م دابه‌زی.
سه‌باره‌ت به‌یاریزانه‌كانی لووتكه‌ی ریزبه‌ندیی هیچ گۆڕانێكی ئه‌وتۆ روی نه‌داوه‌و سیرینا و‌لیامز هه‌ر له‌لووتكه‌دایه‌و خاوه‌نی 13260 خاڵه‌و ئازارینكای بیلۆروسی له‌پله‌ی دووه‌مدایه‌و خاوه‌نی 8485 خاڵه‌و ماریا شاراپۆڤاش هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كی زۆره به‌شداریی هیچ پاڵه‌وانێتییه‌كی نه‌كردووه هه‌ر له پله‌ی سێیه‌مدایه و 6941 خاڵی هه‌یه.
هه‌ریه‌ك له رادڤانسكای پۆڵه‌ندی و نالی چینی و ساره ئیرانی ئیتالی و پیترا كڤیتۆڤای چیكیش له‌پله‌كانی چواره‌م تا حه‌وته‌می ریزبه‌ندیدان.
سه‌باره‌ت به‌ریزبه‌ندی كوڕانیش رافائێل نادالی ئیسپانی هاته‌وه‌لوتکه‌و خاوه‌نی 11160 خاڵی هه‌یه هه‌رچه‌نده له‌دوا پاڵه‌وانێتیدا كه له په‌كین كرا به دیۆكۆڤیچ دۆڕا.
دیۆكۆڤیچی سربی به 11120 خاڵ دووه‌می دوا ریزبه‌ندیی یاریزانانه كوڕه‌كانه‌و ئه‌ندی مۆرای به‌ریتانیش 6895 خاڵی هه‌یه‌و سێیه‌مه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه‌یه.
له‌لایه‌كی تریشه‌و رۆژی 22ی ئه‌م مانگه دوا ماسته‌رزی كچان له‌ئیسته‌نبوڵ ده‌كرێت و به‌م پاڵه‌وانێتییه په‌رده له‌سه‌ر پاڵه‌وانێتییه مه‌زنه‌كانیش داده‌درێته‌وه.
له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا چاكترین و به‌هێزترین هه‌شت كچه یاریزانی ریزبه‌ندی به‌شداریی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ماریا شاراپۆڤا له‌لای خۆیه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه‌هێشتا ئه‌و پێكانه‌ی هه‌یه‌تی له‌شانیدا چاك نه‌بۆته‌وه‌و له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانێت به‌شداریی تیادا بكات.