ستادیۆم
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلته‌را هه‌موو كارێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵی له‌ده‌ست نه‌چێت، تۆ بڵێی ئه‌و 18 ساڵه كێ بێت وا ئیداره‌ی یانه مه‌زنه‌كه‌ی ئینگلته‌را نایه‌وێت به‌جێیانبهێڵێت؟
ئه‌و یاریزانه لاوه تازه به‌تازه ناوی له‌نێو ستادیۆمه‌كانی به‌ریتانیای لانكه‌ی تۆپی پێدا بڵاوده‌بێته‌وه، ئه‌ویش عه‌دنان یانوزای به‌هره‌مه‌ندی به‌لجیكییه، كه له‌هه‌فته‌ی حه‌وته‌مدا مانچسته‌ر یونایتد‌و د‌یڤید مۆیسی راهێنه‌رو هاوڕێكانی له‌ئابڕووچونێكی راسته‌قینه رزگاركردو دوو گۆڵی بردنه‌وه‌ی له‌سه‌نده‌رلاند تۆماركرد، كه به‌هۆی دۆڕاندن و ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی تیپه‌كه‌یانه‌وه له‌ڕیزبه‌ندیی 12ی پریمه‌رلیگدان.
له‌و یارییه‌دا كه رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه به‌ڕێوه‌چوو، یانوزای ته‌نها دوو گۆڵی نه‌كردو ته‌واو، به‌ڵكو هۆكاری سه‌ره‌كیی بوو بۆ ژیانه‌وه‌ی رۆحی تیپه‌كه‌ی و شادبوونه‌وه به‌بردنه‌وه‌كان. ئه‌و ئاسته‌ش وایكرد لاوه به‌لجیكییه‌كه به «پیاوی یاری»یه‌كه ده‌ستنیشان بكرێت و له‌لایه‌ن راهێنه‌رو هاوڕێكانیشیه‌وه ستایشێكی زۆر كرا.
پاراستنی یانوزای
پێشتر كه‌م كه‌سمان هه‌بووین ناوی یانوزای-مان بیستبێت، یاخود له‌نێو یاریگادا بایه‌خمان بۆی هه‌بێت كاتێك له‌یارییه دۆستانه‌ییه‌كان یاخود زۆر به‌كه‌می له‌یارییه ره‌سمییه‌كاندا بینیبێتمان، به‌ڵام له‌م هه‌فته‌یه‌وه هانده‌ران و یانه‌كه‌شی فۆكسیان كردۆته‌سه‌ری و ئه‌وه‌تا ئیداره‌ی یانه‌كه‌شی ده‌یه‌وێت لای خۆی بیپارێزێت و نه‌هێڵێت ده‌ستی ته‌ماعچییه‌كانی پێبگات.
له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا بۆندی عه‌دنان یانوزای و یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد یانه‌كه‌ی هه‌وڵده‌دات قه‌ناعه‌تی پێبكات و بیهێڵێته‌وه ئه‌ویش له‌ڕێی زیادكردنی مووچه‌ی هه‌فتانه بۆ نزیكه‌ی 60 هه‌زار پاوه‌ند.
رۆژنامه‌ی «ده‌یلی مه‌یل»ی ئینگلیزی ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌و روونیشیكردۆته‌وه، كه 8 مانگی تر بۆندی یاریزان و یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت، له‌ئێستاشه‌وه چه‌ند یانه‌یه‌كی تر بایه‌خ به لاوه 18 ساڵه‌كه ده‌ده‌ن، به‌ڵام مۆیسی راهێنه‌ری مانچسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت له‌ئێستاوه مشوری كوڕه‌كه‌یان بخۆن و به‌ر له‌نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی كۆتایی، بۆنده‌كه‌ی بۆ نوێ بكه‌نه‌وه.
ململانێی گه‌وره‌كان
هه‌ر دواكه‌وتنێكی مان ی‌و له‌نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه، واده‌كات گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا ململانێكانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌هره‌مه‌نده به‌لجیكییه به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌لبانییه‌كه چڕبكه‌نه‌وه، چونكه باش ده‌زانن قوتابییه‌ك له‌به‌رده‌ستی سێر فێرگسۆنی شێخی راهێنه‌ران په‌روه‌رده كرابێت، چ ئاینده‌یه‌ك چاوه‌ڕێی ده‌كات، به‌تایبه‌تیش ته‌مه‌نی 18 ساڵه‌و ساڵانێكی دوورودرێژی له‌به‌رده‌مدا ماوه ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن باقی بێت.
رۆژنامه‌ی «ماركا»ی به‌ناوبانگی ئیسپانی، له‌ڕاپۆرتێكیدا باس له عه‌دنان یانوزای ده‌كات، ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه، كه یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا ده‌ستیان به‌چاودێریكردنی یانوزای كردووه‌و له‌پێش هه‌موویانه‌وه چاوی دۆزه‌ره‌وه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی به‌ووردی ته‌ماشای ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای یانه‌كانی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی و یوڤانتۆسی ئیتالی و بایرن میونشینی ئه‌ڵمانی.
ته‌نها (3) مانگ
هه‌رچه‌نده له‌هاوینی 2014دا بۆنده‌كه‌ی عه‌دنان و مان یونایتد ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام به‌پێی بۆنده‌كه‌یان یاریزانه‌كه بۆی هه‌یه له‌مانگی 1ی ساڵی داهاتوودا سه‌ربه‌ستانه ئیمزا له‌سه‌ر بۆندی هه‌ر یانه‌یه‌كی تر بكات ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتد نه‌گه‌یشته رێككه‌وتن، ئه‌وه‌ش وایكردووه هه‌وڵه‌كانی یانه‌كه‌ی ئێستای چڕببنه‌وه‌و ئه‌وانی دیكه‌ی هاتوونه‌ته‌سه‌ر هێڵ.
بریكاره‌كه‌ی چی ده‌ڵێت؟
هه‌ڵبه‌ت یاریزانه موحته‌ریفه‌کانی جیهان خاوه‌نی بریكارن، كه له‌بری ئه‌وان دانوستاندن و وتووێژ ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنی ئاینده‌ی یاریزانه‌كه، له‌م باره‌یه‌شه‌وه بریكاره‌كه‌ی یانوزای ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ته‌ئكیدی كردبۆوه، كه چه‌ند یانه‌یه‌ك بایه‌خ به‌یاریزانه‌كه‌ی ده‌ده‌ن و به‌ڕۆژنامه‌ی «ده‌یلی مه‌یل»ی ئینگلیزی وتووه: «چه‌ندین یانه‌ی ئه‌وروپی هه‌ن بایه‌خ به عه‌دنان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ناوه‌كانیان ئاشكرا ناكه‌م، پێشتر ئه‌لێكس فێرگسۆن رێی به‌هیچ دانوستاندنێك نه‌ده‌دا، به‌س ئێستا ده‌كرێت بیر له‌ئۆفه‌ره‌كان بكرێته‌وه».
هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌راش ده‌یه‌وێت
ئاسته‌كه‌ی یانوزای وایكردووه له‌سه‌رئاستی هه‌ڵبژارده‌ش كێبڕكێی له‌سه‌ر بكرێت به‌تایبه‌ت رۆی هۆدسۆنی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ده‌یه‌وێت به‌زوویی ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی پێبدرێت تا په‌لكێشی پێكهاته‌كه‌ی بكات.
پێكهاته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی یانوزای تێكه‌ڵه‌یه‌كه له‌چه‌ند وڵاتێك، به‌جۆرێك خۆی له‌به‌لجیكا له‌دایكبووه‌و ره‌گه‌زنامه‌ی به‌لجیكی هه‌یه، دایك و باوكی ئه‌لبانین و له‌كۆسۆڤۆ ژیاون، باپیره‌كانیشی خه‌ڵكی توركیان، كه‌واته ده‌توانێت یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی به‌لجیكا یان ئه‌لبانیا یاخود توركیا یان سڕبیا بكات.
وا ئێستاش هۆدسۆن چاوی تێبڕیوه‌و ده‌یه‌وێت له‌ڕێی ره‌گه‌زنامه‌یه‌كه‌وه په‌لكێشی بكات، له‌و باره‌یه‌شه‌وه رۆژنامه‌نووسێك لێی ده‌پرسێت ئایا ده‌كرێت درێسی ئینگلته‌را بپۆشێت؟ هۆدسۆنی راهێنه‌ر ده‌ڵێت: «به‌دڵنیایی ئه‌گه‌ر ره‌گه‌زنامه وه‌ربگرێت، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆره یاریی بۆ مانچسته‌ر ده‌كات، بۆیه به‌دڵنیایی پێویسته وتووێژ بكه‌ین له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری یاریكردنی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را».
وتیشی: «بێگومان‌و به‌ڕاستی به‌هره‌مه‌نده، چاومان له‌سه‌ریه‌تی، به‌ڵام پێویسته وتووێژی زۆری له‌باره‌وه بكرێت».
ئه‌م هه‌وڵانه‌ش له‌كاتێكدایه تا ئێستا یانوزای هیچ یارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی نه‌كردووه‌و له‌مه‌ودوا كێشمه‌كێش له‌سه‌ری زیاد ده‌كات.