ساندرۆ رۆسێلی سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رادیۆی كادینا سێر به‌سه‌رهاتێكی سه‌یری خۆی له‌گه‌ڵ پۆلیسێكی هاتوچۆ گێڕایه‌وه كه ركابه‌ری نێوان به‌رشه‌لۆنه‌و ریاڵ مه‌درید و كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئیسپانیا ده‌رده‌خات.
رۆسێل ئاشكرایكرد كه رۆژێكیان كاتێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێخوڕیوه پۆلیسێكی هاتوچۆ داوای لێكردووه بوه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی بۆ بكات، ئه‌ویش به‌قسه‌ی كردووه‌و كاتێك پشكنینه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه رێژه‌ی مه‌ی له هه‌ناسه‌یدا 0.10 بووه‌و به‌پێی یاسای هاتوچۆی ئیسپانیاش ئه‌گه‌ر رێژه‌كه 0.25 زیاتر بێت ئینجا سزا ده‌درێیت.
بۆیه رۆسێل وای زانیوه كێشه‌كه كۆتایی هاتووه، كه‌چی ئه‌و پۆلیسه پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ كردووه‌و كاتێكیش رۆسێل پرسیاری ئه‌وه‌ی كردووه بۆچی ئه‌و پسوڵه‌یه‌ی بۆ كردووه، پۆلیسه‌كه وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌و پێی وتووه كه هانده‌ری ریاڵ مه‌دریده، بۆیه ده‌یه‌وێت سزای بدات، دوای ئه‌وه‌ش رۆسێل شته‌كه‌ی به گاڵته وه‌رگرتووه‌و به سه‌رپێچیه‌كه رازی بووه.