تیپی تایكواندۆی یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ یه‌كێكه له‌تیپه چالاكه‌كانی یانه‌كه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌خوله‌كانی كوردستان و عیراقدا به‌شداریی ده‌كه‌ن و ئه‌نجامی به‌رچاو ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.
پله‌ی یه‌كه‌می
6 كێشیان بردۆته‌وه
بێگومان ئه‌م تیپه‌ش بێ كه‌موكوڕی نییه و سه‌ره‌ڕای ئاست به‌رزیان گرفتی گه‌وره‌یان نه‌بوونی شوێنێكی گونجاوه بۆ یاریی كردن و كه‌می داهاتیش گرفتێكی تره كه به‌شی پێداویستییه‌كانیان ناكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م تیپه له‌زۆربه‌ی خول و پاڵه‌وانێتییه‌كاندا به‌شداره داهاته‌كه‌یان كه‌مه و به‌شی ئه‌و چالاكییانه‌یان ناكات، دوا به‌شداریی كردنیشیان له‌یارییه‌كانی پاڵاوتنی یانه‌كانی كوردستان بوو، له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی به‌شدارییان كرد و بۆ ئاستی لاوان له(10) كێشدا توانیان (6) كێش پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن.
هه‌وڵی گه‌یشتنه هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ده‌ده‌ن
سه‌باره‌ت به بارودۆخی تیپه‌كه، سۆران نه‌سره‌دین-راهێنه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه بۆ ستادیۆم وتی: هه‌رچه‌نده له‌ڕووی داراییه‌وه له‌دۆخێكی خراپداین، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بۆته رێگر و تیپه‌كه‌مان له‌ئێستادا سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌كردنه بۆ به‌شداریی كردن له‌یارییه‌كانی پاڵاوتنی یانه‌كانی كوردستان، كه بۆ پێكهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستانه، هه‌روه‌ها وتیشی: بۆ خۆ ئاماده‌كردنمان له‌ئێستادا رۆژانه به‌شێوه‌ی كه‌مپی مه‌شق و راهێنان له‌دوو كاتی جیاوازدا مه‌شق ده‌كه‌ین، تاكو سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه به‌هێزبن.
له 10 راهێنه‌ره یه‌كه‌مه‌كه‌ن
له‌باره‌ی به‌شداریی كردنیان له‌خولی به‌هێز كردنی راهێنه‌ری كه له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدرا ئه‌و راهێنه‌ره وتی: خوله‌كه بۆ ماوه‌ی (3) رۆژ بوو، ئێمه‌ش وه‌ك راهێنه‌رانی چه‌مچه‌ماڵ به‌شدارییمان كرد، وانه‌كانیش له‌لایه‌ن هه‌ردوو راهێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی (عه‌لی حاجی و مه‌نسوری ناتقی)یه‌وه وترانه‌وه، سودێكی زۆرمان له‌خوله‌كه وه‌رگرت به‌تایبه‌ت له‌ڕووی چۆنێتی ئاماده‌كردنی یاریزان و فێركردنیان له‌ڕووی تاكتیك و ته‌كنیكه‌وه، هه‌روه‌ها فێری ئه‌وه‌ش بووین كه چۆن ساڵانه شێوازه‌كانی ئه‌و یارییه گۆڕانكاری به‌خۆوه ده‌بینێت، جێگه‌ی شانازی بوو كه من و ئاراس عومه‌ر-ی هاوكارم توانیمان له (10) راهێنه‌ره یه‌كه‌مه‌كه‌ی خوله‌كه بین.
داوای هاوكاری ده‌كه‌ن
یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ خاوه‌ن چه‌ند تیپێكی ئاستی ته‌مه‌نه‌كانی (لاوان، تازه‌پێگه‌یشتووان، پێشكه‌وتوان)ی تایكواندۆیه، رۆژانه له‌چه‌ند كاتێكی جیاوازدا مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ن، له‌هه‌مان كاتیش‌دا خاوه‌ن چه‌ندین یاریزانی به‌توانان و له‌لایه‌ن یانه‌كانی تره‌وه بۆندیان پێشكه‌ش كراوه، له‌سه‌ر ئاستی عیراقیش له‌چه‌ند خولێكدا به‌شدارییان كردووه و ئه‌نجامی به‌رچاویان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌م تیپه داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن كه هاوكارییان بكه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن په‌ره به یاریی تۆپی پێ ده‌ده‌ن به‌هه‌مان شێوه‌ش په‌ره به یارییه تاكه‌كان بده‌ن، چونكه ئه‌م یارییه‌ش هاوشێوه‌ی یارییه‌كانی تر له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهاندا قورسایی خۆی هه‌یه و به‌چاوی پڕ بایه‌خه‌وه سه‌یر ده‌كرێت.