كه‌شتی نوح
جگه له‌زه‌وی شوێنێك هه‌یه ژیانی تێدا هه‌بێت و شیاو بێت بۆ ژیان و رووه‌كه‌ی هه‌موو پێداویستییه‌كانی مرۆڤ له‌خۆراك و ئۆكسجین دابین بكات؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌ڵێیه، «ئه‌مانه هه‌مووی له‌سه‌ر رووی مه‌ریخ ده‌بێت» ئه‌مه‌ش دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو لێكۆڵینه‌وانه‌ی کە تا ئێستا له‌سه‌ر «هه‌ساره‌ی سوور» كراوه.
یه‌كێك له‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك خوێندكاری زانكۆیه‌كی یۆنانه‌وه كراوه‌و دەریخستووە کە «ده‌توانرێت له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ كیڵگه‌ی سپێناخ دروست بكرێت» بەوەش خۆراكی پێویست بۆ ئه‌و گه‌شتیاره فه‌زاییانه دابین دەكرێت كه ده‌چنه سه‌ر رووی ئه‌و هه‌ساره سووره.
پاپای مه‌ریخ
ئه‌و تاقیكردنه‌وه یۆنانییە ناونراوه «پاپای له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ» ئەوەش پشتبه‌ستن و بەکارهێنانی ناوی ئەو قاره‌مانی فیلم كارتۆنه‌یە کە ناوی (پاپای)یه‌و لەناو هەموواندا بەوە ناوبانگی ده‌ركردووه، كه سپێناخ زۆر ده‌خوات.
یه‌كێك له‌خوێندكاره به‌شداربووه‌كان ده‌ڵێت «خۆشییه‌كه‌مان زۆر گه‌وره‌یه» چونكه ئێمە پێشبینی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌كردو شته‌كه لەسه‌ره‌تادا وه‌ك خه‌و وابوو، به‌و پێیه‌ش کە مه‌ریخ بۆته ركابه‌رییه‌كی نوێ بۆ زەوی «ئه‌مه‌ش شتێكی باشه بتوانرێت كارێكی له‌و جۆره بكرێت».
سیستمی زینده‌یی
لێكۆڵه‌ره‌كان كاریان له‌سه‌ر راهێنانی چه‌ند سیستمێكی زینده‌یی كردووه، كه گونجاوه بۆ گه‌شه‌كردنی سپێناخ بێئه‌وه‌ی مرۆڤ هیچ ده‌ستیكی هه‌بێت له‌و كرده‌یه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ش سپێناخه‌كان به كه‌مۆڵه‌یه‌كی تایبه‌تی وا داده‌پۆشرێت كه رێگه به دروستبوونی كرداری رۆشنه پێكهاتن بدات، بێئه‌وه‌ی سه‌رمای زۆری سه‌ر رووی مه‌ریخ بتوانێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی هه‌بێت. جگە لەوەش هه‌ر ئه‌و تیمه جۆره ئامێرێكی دوورینه‌وه‌و هه‌ڵگرتنه‌وه‌شیان دروست كردووه كه ده‌توانێت سپێناخه پێگه‌یشتووه‌كان بچنێته‌وه، ته‌نها كارێكیش كه مرۆڤ ده‌یكات گرتنه‌وه‌ی تۆوی ئه‌و رووه‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی لەوه‌رزی چاندنی دووه‌مدا سوودی لێوه‌ربگرێتەوە.
پێشكه‌وتووترین گالیسكه
هه‌رچه‌نده هێشتا زۆر كه‌س بڕوا به‌وه ناكه‌ن، كه رۆژێك بێت و خه‌ڵك بتوانێت له‌سه‌ر رووی مه‌ریخ بژی، به‌ڵام ئه‌ركه‌كانی گالیسكه‌ی «كیۆریۆسیتی» كه پێشكه‌وتووترین گالیسكه‌ی فه‌زاییه، چه‌ندین شتی چاوه‌ڕوانكراوی بۆ زانایان خستۆته‌ڕوو، كه وا ده‌كات رۆیشتنی مرۆڤ به‌ره‌و ئه‌و هه‌ساره‌یه‌و توانای ژیان له‌سه‌ر رووەکەی بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر ببێت.