چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه «به‌كارهێنانی ئاوی پاك و سابوون به ته‌نها كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مناڵ نییه، به‌ڵكو یارمه‌تی گه‌شه‌كردنیشی ده‌دات».
چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك
به‌پێی زانیارییه جیهانییه‌كان چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌یه «زیادبوونێكی كه‌م» له‌باڵای ئه‌و مناڵانه‌دا پیشان ده‌دات، كه ته‌مه‌نیان له‌خوار (5) ساڵه‌وه‌یه‌و له‌و ماڵانه‌دا ده‌ژین كه سیستمی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆیه‌كی ته‌ندروستیان هه‌یه. ئه‌و توێژینه‌وانه له‌هه‌ریه‌ك له(به‌نگلادیش، ئه‌سیوپیا، نه‌یجیریا، گواتیمالا، پاكستان، نیپاڵ، باشووری ئه‌فریقا، كینیا، كه‌مبۆدیا، چیلی) كراوه.
ژماره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان (14) لیكۆڵینه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر (10) هه‌زار مناڵی ئه‌و ناوچانه كراوه، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی پشكنینی ئاماژه‌كانەوەیە كه به‌پشكنینی رێكخراوی (كۆچرین) ده‌ناسرێت و له‌لایه‌ن زانكۆی له‌نده‌ن بۆ پزیشكی و ته‌ندروستی هێڵی كه‌مه‌ره‌یی و دامه‌زراوه‌ی (وۆته‌ر ئه‌ید)ه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
شیكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان
ئالان دانگۆر، پسپۆری خۆراك پێدان و ته‌ندروستی له‌زانكۆكه‌و سه‌رپه‌رشتیاری لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه «به‌كارهێنانی ئاوی پاكژو سابوون و پاكڕاگرتن، مناڵان له‌هه‌ندێك نه‌خۆشیی دوور ده‌خاته‌وه‌و له‌دواجاریشدا كاریگه‌ریی ئیجابی ده‌بێت بۆ سه‌ر گه‌شه‌كردنی باڵایان».
دانگور ده‌ڵێت: شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه بۆ یه‌كه‌مینجار ئه‌وه‌ی ده‌رخست بۆمان كه ئه‌گه‌ر هه‌موو مناڵێك به‌شێوه‌یه‌كی باشتر خزمه‌ته‌گوزارییه‌كانی ئاوی پاكژو ئاوه‌ڕۆی ته‌ندروستی بۆ دابینبكرێت، كاریگه‌رییه‌كی باشی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ده‌بێت. وتیشی: ده‌ركه‌وتووه بۆمان كه په‌یوه‌ندییه‌كی روون هه‌یه له‌نێوان ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی به‌هۆی پیس و چه‌په‌ڵییه‌وه تووشی مناڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ راده‌ی گه‌شه‌كردنی مناڵه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كه كه هه‌ندێك نه‌خۆشی له‌وانه سكچوون و رشانه‌وه ئه‌گه‌ر له‌ته‌مه‌نێكی زۆر زووه‌وه له‌مناڵدا دووباره ببێته‌وه كارده‌كاته له‌سه‌ر راده‌ی گه‌شه‌كردنی و لاوازی ده‌كات، ئه‌وه‌ش زانراوه كه سكچوون و رشانه‌وه زیاتر به‌هۆی پیسبوونی ژینگه‌ی شوێن و پیس و چه‌په‌ڵی خودی مناڵ و نه‌بوونی سیستمی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆیه‌كی ته‌ندروسته‌وه بڵاوده‌بێته‌وه‌و ته‌شه‌نه ده‌كات. ئه‌و پسپۆره وتیشی: هه‌رچه‌نده «زیادبوونی گه‌شه‌كردنه‌كه ته‌نها نیو سانتیمه‌تره» ئه‌وه شتێكی ئه‌وتۆ نییه، به‌ڵام «له‌ڕووی زانستییه‌وه ئه‌و زیادبوونه نیشانه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی كورته باڵاییه به‌ڕێژه‌ی (15%)» بێگومان ئه‌وه‌ش گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌و رێگه خۆشكه‌ره بۆ زیادكردنی ئه‌و راده‌ی گه‌شه‌كردنه.
ته‌ندروستی گه‌شه‌پێدان
فرانچیسكۆ برانكا-ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی خۆراكپێدان له‌پێناو ته‌ندروستی و گه‌شه‌پێدان له‌ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی وتی: ئه‌و توێژینه‌وانه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن، كه ده‌بێت گرنگییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه به مناڵان بدرێت، له‌وانه‌ش باشتركردنی كوالیتی خواردنه‌كان و سه‌لامه‌تی شوێنی نیشته‌جێبوون و رێگریی كردن و چاره‌سه‌ركردنی به‌په‌له‌ی ئه‌و په‌تاو درمانه‌ی بڵاوده‌بێته‌وه. به‌پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی، نزیكه‌ی (165) ملیۆن مناڵ له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا كێشه‌ی لاوازی گه‌شه‌یان هه‌یه، به‌تایبه‌ت گه‌شه‌ی باڵایان و تووشی كورته باڵایی ده‌بن، ئه‌مه‌ش زیاتر له‌مه‌ترسی مردن و كه‌مبوونه‌وه‌ی وه‌چه‌خستنه‌وه نزیكیان ده‌كاته‌وه له‌داهاتوودا.
هەر بۆ زانیاری، ساڵانه به‌هۆی پیس و چه‌په‌ڵی و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی و كه‌می خۆراكەوە، نزیكه‌ی (3) ملیۆن مناڵ ده‌مرن و نیوه‌ی ئه‌و مناڵانه‌ش ته‌مه‌نیان له‌خوار پێنج ساڵه‌وه‌یه.