«دره‌خته‌كان بۆ گه‌شه‌كردنیان گوێ ناده‌نێ له‌سه‌ر لووتكه‌ی چیایه‌ك بن یان له‌ژێر زه‌وی» ئه‌مه بۆ ئه‌و دارستانه راسته كه له‌قووڵایی ناوچه‌یه‌كی مه‌كسیكدایه.
چاڵی گولوندریناس
دارستانه‌كان جوانترین خاڵی سه‌ر رووی زه‌وین و ده‌بنه هۆی ئارامكردنه‌وه‌ی ده‌روونی مرۆڤه‌كان، لەبەرئەوەی دره‌خته‌كان له‌كوێدا گه‌شه بكه‌ن، ئه‌و ناوچه‌یه ده‌گۆڕن و دیمه‌نێكی دیكه‌ی پێ ده‌به‌خشن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌قوڵاییه‌كی زۆری ناو زه‌ویشدا بن.
گولوندریناس، ناوی ئه‌و چاڵه‌یه كه له‌ناوچه‌یه‌كی مه‌كسیكدایه، کە قوڵییه‌كه‌ی (330) مه‌تره.
لەگەڵ ئەوەی «گولوندریناس» له‌ڕووی زه‌وی نزمتریشه، كه‌چی بۆته جێگه‌و لانه‌ی چه‌ندین جۆر باڵنده، ئەوەش بەهۆی ئەو جه‌نگه‌ڵە ناوازه‌یەوەیە، کە له‌خۆیدا حه‌شاری داوه.
دارستانه‌كه سه‌رنجڕاكێشه
به‌وته‌ی ئه‌شكه‌وته‌وانه‌كان، تیره‌ی ده‌می چاڵه‌كه (100) مه‌تره‌و به ته‌نها كه‌سانی كارامه ده‌توانن بڕۆنه قووڵاییەکەیەوە، چونكه ئه‌و كاره پێداویستی تایبه‌تی ده‌وێت، ئه‌مه‌ش به هه‌موو كه‌سێك ناكرێت. ئه‌وه‌ی لێره‌دا سه‌رنجڕاكێشه تەنها هەر قووڵیی چاڵه‌كه نییه، به‌ڵكو ئه‌و دارستانه هه‌میشه سه‌وزو باڵندانه‌شە كه له‌ناو ئه‌و چاڵه‌دا ده‌ژین.
شێوه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن
ئه‌وانه‌ی لەو ناوچەیەدا دەژین، ده‌ڵێن: ساڵانه به‌هه‌زاران گه‌شتیار دێن بۆ بینینی ئه‌م شوێنه جوان و دڵڕفێنه، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌میان ده‌توانن بچنه ناو چاڵه‌كه‌وه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانیشه له‌و چاڵه‌دا جگه له‌دارستانه، چه‌ندین گردی گه‌چینی زه‌به‌لاحیش هەن، كه له‌شێوه‌یان زۆر كه‌م و ده‌گمه‌نه.
ئاژانسه‌كان