هه‌فته‌ی رابردوو، كۆمارییه‌كان به‌داخستنی ده‌رگای حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌ڵێنی خۆیان برده‌سه‌ر، بۆئه‌وه‌ی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا وه‌ڵامی داواكه‌یان بداته‌وه، به‌دواخستنی به‌رنامه‌ی چاودێریی ته‌ندروستی، كه‌به‌ناوی (ئۆباما كێر) ناسراوه، كۆنگریسی ئه‌مریكاش له‌په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٤ شكستی هێنا.
حكومه‌تی ئه‌مریكا، له‌سه‌عات (١٢)ی یه‌كه‌م رۆژی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٣ بێ ته‌مویل بوو، مۆڵه‌تی بێ كرێ درا به‌نزیكه‌ی (٨٠٠) هه‌زار كرێكاری حكومه‌ت، كه له‌وه‌زیفه‌ی غه‌یره بنه‌ڕه‌تییدا كار ده‌كه‌ن، به‌هۆی نه‌بوونی بڕی ته‌رخانكراو بۆ خه‌رجكردنی كرێكانیان.
كه‌م كه‌س له‌و بڕوایه‌دا بوون كه‌ڕه‌وشه‌كه بگاته ئه‌م ئاسته‌و كۆنگرێسیش وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ڕابردوودا له‌پرسی قه‌یرانه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قفی قه‌رزه‌كاندا روویدا، له‌دوا ساتدا ده‌گه‌نه رێككه‌وتن.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه حكومه‌تی ئه‌مریكا ده‌رگاكانی دابخات، كه‌به‌هۆی پرسه‌كانی دارایی له‌كاتی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتییه‌وه بووه. له‌ماوه‌ی ٣٠ ئه‌یلولی ١٩٨٦ تاشه‌شی كانوونی دووه‌می ١٩٩٦، (١٧) جار ده‌رگاكانی حكومه‌تی ئه‌مریكا داخراوه، كه‌ماوه‌كانی له‌نێوان رۆژێك تانزیكه‌ی یه‌ك مانگی خایاندووه. ئه‌مجاره (١٨)یه‌مین ده‌رگا داخستنی حكومه‌تی ئه‌مریكایه.
ئێستا په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ حزبی كۆماری درێژ ده‌كرێت، به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و باڵه‌ی كه به‌حزبی چای ناسراوه، كه‌قه‌باره‌یه‌كی بچووكتری حكومه‌ت‌و كۆنتڕۆڵی گه‌وره‌تری گه‌شه‌ی قه‌رزه گشتییه‌كانیان پێ باشتره، چاودێرییه‌كی باشتریش له‌سه‌ر خه‌رجییه حكومییه‌كان دابنرێت.
نابێ ئاسه‌واره
پێشبینیكراوه‌كانی گه‌وره بكرێن
حزبی چای ئه‌و سه‌ركێشییه‌ی كه‌ڕه‌نگبێت له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌و داخستنه بكه‌وێته‌وه، له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا، ئه‌وه ده‌خاته به‌رده‌م گه‌لی ئه‌مریكا، كه‌ئاماده‌ن له‌ڕووی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یاندا بوه‌ستنه‌وه، تاكورتهێنانی بودجه‌ی گشتی‌و گه‌شه‌ی قه‌رزی گشتی كۆنترۆڵ ده‌كرێن، كێشه‌ی ئه‌و لاسه‌نگییه داراییانه‌ی ئه‌مریكا به‌ده‌ستییانه‌وه ده‌ناڵێت چاره‌سه‌ر بكرێن.
بێگومان ئه‌م داخستنه‌ی ئێستا، به‌چه‌ندین مه‌ترسی ده‌ور دراوه، هه‌روه‌ها نابێ ئاسه‌واره پێشبینیكراوه‌كانی گه‌وره بكرێن، له‌به‌ر هۆیه‌كی بنه‌ڕه‌تی، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌و داخستنه زۆر درێژه ناكێشێت، كاریگه‌ری ئه‌و داخستنه له‌سه‌ر بازاڕه‌كان ئه‌وه‌نده توند نه‌بووه، وه‌ك چاوه‌ڕوانی لێده‌كرا، چونكه نیمچه كۆده‌نگییه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م داخستنه كاتییه‌و درێژه ناكێشێت، به‌هه‌مان چه‌شنی داخستنه‌كانی پێشووی حكومه‌تی ئه‌مریكا.
به‌دڵنیاییه‌وه، دوای رێككه‌وتنی هه‌ردوو حزب ده‌رگاكانی حكومه‌ت ده‌كرێنه‌وه، ئێستا هه‌ر حزبه‌و ده‌یه‌وێ ده‌ست به‌كارته‌كانی خۆیه‌وه بگرێت‌و له‌دانوستانه‌كانی نێوانیاندا له‌سه‌ر حسابی ئه‌ویتر به‌كاریان بهێنێت. جیهانیش رۆڵی جه‌ماوه‌ر ته‌ماشاكار ده‌بینێت‌و ناچاریشه باجه‌كه‌ی بدات، باجی ئه‌وه‌ی جیهان یه‌ك جه‌مسه‌ری گه‌وره‌ی ئابووری هه‌یه، ماوه ماوه رووبه‌ڕووی هه‌ژانێكی توندی ده‌كات.
كاته‌كه‌ی گونجاو نییه
ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی رووبه‌ڕووی جیهان بووه‌ته‌وه، ئاڵۆزتر ده‌كات، كاتی پڕۆسه‌ی داخستنی ده‌رگاكانی حكومه‌تی ئه‌مریكایه، كه له‌كاتێكی زۆر ناجێگیری ئابووریی ئه‌مریكاو ئابووریی جیهاندایه، هێشتا ره‌وشی قه‌رزه‌كانی ئه‌وروپا له‌رزۆك‌و ناجێگیره، هێشتا گه‌شه‌ی ئابوورییه هه‌ڵكه‌وتووه‌كان لاوازه، هێشتا جه‌نگی دراو له‌سه‌ر ده‌رگایه‌وه‌و چاوه‌ڕیی ده‌وڵه‌تێكه ده‌ست به‌په‌له‌پیتكه‌دا بنێت، تاده‌گاته ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی ئێستا كه‌ڕووبه‌ڕووی ئابووریی جیهانی ده‌بێته‌وه، تائه‌م ساته، پاشه‌كشێی متمانه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران‌و به‌های دۆلار دوو گرنگترین قوربانی ئه‌و داخستنه‌ن.
مه‌ترسییه گه‌وره‌كه كاتێك به‌دیار ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر هاتوو داخستنه‌كه ماوه‌یه‌كی درێژ بخایه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه روویدا، پێشبینی ده‌كرێت ئاسه‌واره‌كانی له‌سه‌ر ئابووریی ئه‌مریكاو ئابووریی جیهانی توندتر‌و قورس‌تر بێت.
ئه‌م داخستنه‌ی ئێستا به‌های دۆلاری به‌ڕێژه‌ی (0.5%) داشكاندووه، ئه‌مه‌ش زیان به‌ئابووریی ده‌وڵه‌ته هه‌نارده‌كاره نه‌وتییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر كۆی داهاتی نه‌وتی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له‌به‌رچاو بگیرێت، كه‌زیانه‌كانیان ملیاره‌ها دۆلار ده‌كات.
به‌های دۆلار له‌قه‌یرانه‌كه‌دا
زیانه‌كانی داشكانی به‌های دۆلار ته‌نیا ده‌وڵه‌ته نه‌وتییه‌كان ناگرێته‌وه، به‌ڵكو زیان به‌ئابووریی ده‌وڵه‌تانی كێبڕكێكاری ئه‌مریكا، وه‌ك ئه‌وروپاو ژاپۆن ده‌گه‌یه‌نێت، داشكانی به‌های دۆلار به‌های دراوی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌رزده‌كاته‌وه‌و پاشه‌كشێی توانای كێبڕكێكارییانی لێده‌كه‌وێته‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌وڵی زۆر بۆ به‌لاواز هێشتنه‌وه‌ی دراوه‌كان ده‌ده‌ن تابتوانن كێبڕكێ بكه‌ن.
به‌رده‌وام داشكانی به‌های دۆلار، به‌دڵنیاییه‌وه، ده‌وڵه‌تانی وه‌ك ژاپۆن‌و بریتانیا پاڵ ده‌نێت بۆ خستنه‌بازاڕی زیاتری نه‌خت بۆ ئه‌وه‌ی تێكڕای سوود به‌نزمی بهێڵنه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر به‌های دراوه‌كانیان بشكێنن، هه‌روه‌ها ئه‌مه پلانی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ده‌ستگیرۆیی (تقشف) ئه‌وروپا دوا ده‌خات، ئه‌وه‌ش ئاسه‌واری نه‌رێنی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووریی جیهان‌و ده‌وڵه‌ته هه‌ڵكه‌وتووه‌كانی وه‌ك چین‌و به‌رازیل‌و هیندستان‌و ئه‌رجه‌نتین به‌جێده‌هێڵێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، لاوازی دۆلار هه‌رچه‌نده توانای كێبڕكێی ئابووریی ئه‌مریكا به‌هێزتر ده‌كات، به‌ڵام ره‌نگه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كڕینی سه‌نه‌داتی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ره گه‌وره‌كانی جیهان، وه‌ك چین بكات، هه‌روه‌ها ره‌نگه ببێته هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌وژمی هاتنی سه‌رمایه‌ی بیانی بۆ ناو ئه‌مریكا.
ئاسه‌واره گرنگه‌كانی ئه‌و داخستنه
زیاد له‌وه‌ش، ره‌نگه درێژبوونی ماوه‌ی دانوستانی گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو حزب بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای حكومه‌ت، دامه‌زراوه‌كانی پله‌به‌ندی ئیئتمانی وه‌ك (ستناده‌رد ئه‌ند پور) جارێكی تر پله‌به‌ندی ئیئتمانی ئه‌مریكا دابشكێنێت، ئه‌وه‌ش به‌رزبوونی تێكڕای ده‌ستهاتی خواستراو له‌سه‌ر سه‌نه‌داتی ئه‌مریكای لێبكه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی بودجه‌ی گشتیی ئه‌مریكاو ره‌وشی قه‌رزی گشتیی ئه‌مریكا ئاڵۆزتر ده‌كات. له‌ئاسه‌واره گرنگه‌كان تری ئه‌و داخستنه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر متمانه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانه به‌بازاڕه‌كان‌و دیدی كه‌رتی بزنسی تایبه‌ته به‌ئاسۆی گه‌شه‌ی ئاینده‌ی ئابوورییه، پاشان له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی وه‌به‌رهێنانیشیان ده‌بێت، هێشتا بوژانه‌وه‌ی ئابووریی ئه‌مریكا له‌رزۆكه، هێشتا تێكڕای بێكاری به‌رزه‌و زۆر له‌سه‌ره‌خۆ روو له‌باشبوون ده‌كات، هه‌رچه‌نده حكومه‌ت هه‌وڵێكی زۆر بۆ هاندانی ئابووریی له‌میانی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كاری زیاتره‌وه ده‌دات.
هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر داخستنه‌كه به‌رده‌وام بێت، كاریگه‌ری نه‌رێنی بكاته‌سه‌ر تێكڕای گه‌شه‌ی ئابووریی ئه‌مریكا، وه‌ك له‌پێشتر روویدا. بۆ نمونه، كاتێك ده‌رگاكانی حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌سه‌رده‌می بیل كلنتۆندا بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێك داخرا، رێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابووریی به‌نزیكه‌ی (1.4%) داشكا، ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی داخستنی ئێستای حكومه‌ته، به‌تایبه‌تی له‌م قۆناغه ناجێگیره‌ی ته‌مه‌نی ئابووریی ئه‌مریكا گه‌وره‌تر ده‌كات.
پاشه‌كشێی گه‌شه‌ی ئابووریی ئه‌مریكا، مه‌ترسی بۆ سه‌ر كۆی ده‌وڵه‌تانی جیهان ده‌بێت، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و مه‌ترسییه، له‌ئاسه‌واره پێچه‌وانه‌كانی پاشه‌كشێی گه‌شه‌ی ئابوورییه له‌سه‌ر ئابووریی جیهان، پاشان خواست له‌سه‌ر نه‌وت، له‌كاتێكدایه، كه‌جیهان پێویستی به‌جێگیری ئابووریی ئه‌مریكایه، تامتمانه له‌بازاڕه‌كان‌و لای وه‌به‌رهێنه‌رانی ده‌وڵه‌تانی جیهان زیاتر بكات.
سه‌رچاوه:كوردستانی نوێ