
ساڵی رابردوو ئه‌لیس مونرۆ له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ( ناشناڵ پۆست) ده‌ڵێت: «ئیتر له‌نووسین ده‌وه‌ستێت‌و له‌به‌ر ته‌مه‌ن توانای نووسینی نه‌ماوه. له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ناوه‌كه‌شیدا بۆ به‌خشینی نۆبڵ، كه‌ناڵی به‌ناوبانگی كه‌نه‌دی (سی بی سی) لێی پرسی كه ئه‌گه‌ر ئیعتبارێك بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: من پیر بووم».
ژیان‌و به‌رهه‌مه‌كانی
ئه‌لیس مونرۆ، ساڵی ١٩٣١ له‌هه‌رێمی ئۆنتاریۆ له‌كه‌نه‌دا له‌دایك بوه‌و هه‌ر له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كارییه‌وه حه‌زی له‌نووسین‌و ئه‌ده‌ب بوه. له‌زانگۆی (وێستێرن ئۆنتاریۆ) رۆژنامه‌وانی‌و ئینگلیزی ده‌خوێنێت‌و ساڵی ١٩٥١ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ جێمس مۆنرۆ ده‌كات‌و سێ منداڵیان ده‌بێت. به‌ڵام له‌ئۆنتاریۆ نامێنن‌و بۆ جێگیربوون ده‌چن بۆ شاری ڤانكوڤه‌ر له‌هه‌رێمی (بریتش كۆڵۆمبیا) كه ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتی كه‌نه‌داو له‌وێ كتێبخانه‌یه‌ك به‌ناوی (مۆنرۆز بووكس) ده‌كاته‌وه كه ده‌بێته یه‌كێك له‌كتێبخانه به‌ناوبانگه‌كانی كه‌نه‌داو ئه‌مریكا.
ئه‌لیس ساڵی ١٩٦٨یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه چیرۆكی بڵاوكرده‌وه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئۆنتاریۆ، ساڵی ١٩٧٢ وه‌ك نووسه‌رێكی «موقیم» له‌زانگۆی وێستێرن ئۆنتاریۆ داده‌مه‌زرا. ساڵی ١٩٧٦ ئه‌لیس شوویكردووه به‌جیۆگرافیا ناسی كه‌نه‌دی جێراڵد فراملین‌و هه‌تا مانگی نیسانی رابردووی ئه‌مساڵ كه فراملین تیایدا ماڵئاوای یه‌كجاره‌كی كرد له‌شارۆچكه‌ی كلینتۆن له‌ئۆنتاریۆ پێكه‌وه ده‌ژیان.
مۆنرۆ له‌ئه‌ده‌بی كه‌نه‌دیدا به‌وه ناوبانگی ده‌ركرد كه له‌سه‌ر رێبازی ریالیزمی سایكۆلۆژی ده‌نوسێت‌و رۆده‌چێته ناو جیهانی ناوه‌وه‌ی كاراكته‌ره‌كانییه‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌كادیمیای سویدی وه‌ك «چیخۆفی كه‌نه‌دا» ناوی ببات. له‌بیریشمان نه‌چێت ئه‌لیس به‌نووسه‌ری كورته چیرۆك نوسراوه‌و له‌چیرۆكی كورتی واقیعی ناوه‌كیدا (الواقیعه الداخلیه) گرفت و كێشه‌كان ده‌خاته‌ڕوو. به‌رهه‌مه‌كانی: سه‌مای سێبه‌ره خۆشبه‌خته‌كان، مانگه‌كانی جۆبیته‌ر، ته‌نیشت قه‌ڵای ڕۆك.