تویته‌ر Twitterیه‌كێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌ر به تۆڕی جیهانی ئینته‌رنێت كه له لایه‌ن كۆمپانیای تویته‌ره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. ئه‌م تۆِره كۆمه‌ڵایه‌تییه له لایه‌ن (جاك دۆرسكی، نۆوا گلاس، ئیڤان و‌لیامز، بیز ستۆن) له ساڵی 2006 دا دامه‌زراوه له سانفرانسیسكۆی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا.
تویته‌ر خاوه‌نی زیاتر له 900 فه‌رمانبه‌ره‌و داهاتی ساڵی 2012 ه ی 259 ملیۆن دۆلاره. تویته‌ر له ئێستادا زیاتر له 500 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری تۆماركراوی هه‌یه‌و به پله‌ی یازده‌هه‌م وێبسایت دێت له هه‌موو جیهاندا له رووی به‌كارهێنانه‌وه.
له تویته‌ردا هه‌موو كه‌سێك پێویسته خۆی تۆماربكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ببێته ئه‌ندام یان به‌كارهێنه‌ر، له‌دوای به ئه‌ندام بوون، به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی (هاوڕێیه‌تی، خێزانی، خۆشه‌ویستی)، ئابوری، زانستی یان هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندیه‌كی تر دروست بكات له‌گه‌ڵ به‌كارهێنه‌رانی تر. بۆ هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندی كردنێت، به‌كارهێنه‌ر تویت Tweet به‌كارده‌هێنێت كه بریتیه له كورته‌نامه‌یه‌ك به‌كارهێنه‌ر ده‌ینوسێت‌و له‌سه‌ر پڕۆفایله‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ر تویتێكیش نابێت له 140 پیت زیاتر بێت.
هه‌موو به‌كارهێنه‌رێك به دوو شێوه ده‌توانێت سود له تویته‌ر وه‌ربگرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه یان ده‌بێت شوێنكه‌وتوی به‌كارهێنه‌رانی دیكه بێت كه له توێته‌ر پێی ده‌وترێت Following یان ده‌بێت به‌كارهێنه‌رانی دیكه شوێنكه‌وتوی بن كه پێی ده‌وترێت Followers.
2-زانیاری لاوه‌كی
1- له هه‌ر چركه‌یه‌كدا، زیاتر له 9100 تویت (كورته‌نانه‌ی تویته‌ر) له سایتی توێته‌ردا ده‌نێردرێت. تویته‌ر له مانگێكدا 190 ملیۆن سه‌ردانكه‌ری هه‌یه.
2- له 80%ی به‌كارهێنه‌ران، مۆبایل به‌كارده‌هێنن بۆ به‌كارهێنانی تویته‌ر.
3- به‌كارهێنانی هه‌ردوو هێمای (#) و (@) له توێته‌ردا زۆر باوه به پێچه‌وانه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دیكه.
4- جه‌ستن بیبه‌ر (Justin Bieber) زۆرترین شوێنكه‌وتوی هه‌یه (45,463,880) به پله‌ی یه‌كه‌م دێت، كه‌یتی پێری (Katty Perry) به پله‌ی دووه‌م دێت و (44,318,320) شوێنكه‌وتوی هه‌یه، له‌یدی گاگا (Lady Gaga) به پله‌ی سێیه‌م دێت كه (40,230,470) شوێنكه‌وتوی هه‌یه، له كۆتادا باراك ئۆباما پله‌ی چواره‌می هه‌یه به (37,668,000) شوێنكه‌وتوو. (ئه‌م ژمارانه تا ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته به‌م شێوازه بوون)
سه‌رچـاوه:خـه‌ندان