فۆتۆگرافەرێکی بریتانی لە کارێکی پڕ مەترسی و سەرکێشی دا چەند وێنەیەکی سەرنج راکێشی ئەو تیرەو ھۆزانەی گرتووە کە مەترسی لەناوچوونیان لێ دەکرێت بۆ ھەتاھەتایە.
جیمی نیلسۆنی فۆتۆگرافەر، لەمیانەی بەسەرکردنەوەی ئەو تیرەو ھۆزانەدا کە دابڕاون و جیھانی تایبەت بەخۆیان ھەیە، روبەرووی مەترسی گەورە بۆتەوە، چونکە ئەوان پێشوازی لە کەسانێک ناکەن کە لە خۆیان نین، بەڵام توانی لە کارەکەی دا سەرکەوتوو بێت.
جیمی لەماوەی ٣ ساڵی رابردوودا ٣٥ ھۆزی لەناوچە دوردەستەکانی جیھان بەسەرکردۆتەوەو وێنەی گرتوون، ھەروەھا جیمی بەنیازە سەردانی ٣٥ تیرەو ھۆزی تر بکات لە جیھان دا.

























