هونه‌رمه‌ندێكی په‌یكه‌رتاش هه‌وڵ ده‌دات به دانانی په‌یكه‌ری كۆنكرێتی خۆی له قوڵایی ئاوه‌كانی ده‌ریا بۆ گیانله‌به‌ران ده‌ریایی ژینگه‌یی نوێ دروست بكات كه راپۆرتێكی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌ی دره‌خستووه كه گیانله‌به‌رانی ده‌ریایی تا نه‌وه‌یه‌كی تر له‌ناو ده‌چن.
هونه‌رمه‌ندانی نمونه‌ی جیسۆن دوكایه‌رز تیلۆر په‌یكه‌رسازێك كه هه‌موو قۆناغی منداڵی خۆی له سه‌ر به‌رده‌كانی مه‌رجانی مالیزیا به‌سه‌ر بردووه و په‌یوه‌ندییه‌كی قوڵی له‌گه‌ڵ ده‌ریا و جیهانی سروشتدا هه‌یه، چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ری له ژینگه كراوه‌كانی ده‌ریاكانی مه‌كسیكدا هه‌یه.
نوێترین به‌رهه‌می ئه‌م هونه‌رمه‌نده چالاكی هونه‌ری دروست كردنی ژینگه‌یه‌كی نوێیه بۆ ماسی و گیانله‌به‌رانی قوڵایی ده‌ریاكان و زه‌ریاكان.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین جاره كه ناوبراو په‌یكه‌ری كۆنكرێتی له قوڵایی ده‌ریا دابنێت و نمایشگایه‌كی په‌یكه‌ری گه‌وره له قوڵایی ده‌ریاكان بخوڵقێنێت.
س. چ












