دڵشكانيش ئازارى هەیە


لێكۆڵەرانی زانكۆی كالیفۆرنیا بە دۆزینەوەی ژەنێكی (جەن) كە لەنێوان ژانەكانی فیزیكی و هزری مرۆڤدا پەیوەندی دروست دەكات، رایانگەیاند شكستە سۆزدارییەكان و یان بەرپەرچدانەوەی كۆمەڵگە یان بە واتایەك دڵ شكاندن  ئازار بە جەستەی مرۆڤ دەگه‌یه‌نێت.
544794112013_ازار1.jpg
دەروونناسانی زانكۆی كلیفۆرنیا رایانگەیاند: "جەستەی مرۆڤ ژەنێكی لەناودایە  كە دەتوانێ پەیوەندی لەنێوان هەستی ژانی فیزیكی و هەستی ژانە كۆمەڵایەتییەكان دروست بكات. ئەمە بەم مانایە كە دەڵێن كێشەكانی كۆمەڵگا ئازاربةخشن. 
04894112013_ازار.jpg
ئەم ژەنە رێكخەری سەرەكیترین بەشی چارەسەری ئازار لە جەستەی مرۆڤدایە بەناوی Mu-Opioid كە پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ كێشە و گرفتە كۆمەڵایەتییەكیانەوە هەیە. لێكۆڵینەوەی نوێ نیشان دەدات كە ئەم ژەنە لە خەڵكی جۆراوجۆردا جیاوازی هەیە و جۆرێكیان دەبێتە هۆی خەمۆكی و كێشە و گرفتەكانی كۆمەڵگە كاریگەری لەسەر تاك دادەنێن.

 ئەم لێكۆڵینەوەیە لەسەر 122 كەس بەڕێوەچوو كە بە دوو جۆر تاقی كردنەوەیان لەسەر ئه‌نجامدراوه‌. ئەنجامەكە بەم شێوەیەیە كە ئەو كەسانەی كە رێژ‌ی كێشە و گرفتەكانی كۆمەڵگە هەستیارن، جۆرێك ژەنی oprmi یان لەجەستەدا هەیە كە زۆر هەستیارن و لەگەڵ هەر كێشەیەكی كۆمەڵگە هەست بە ئازارى جەستەیان دەكەن.

 شایانی باسە كە ئەوە بۆ یەكەمین جارە كە پەیوەندی ژەنەتیكی لەنێوان ئازارى فیزیكی (جەستەیی) و هزری بەم شێوەیە سەلمێندراوە.