شارەزایان ئامۆژگاریی ئەو كەسانە دەكەن كە رۆژانە ماوەیەكی زۆر بەدیار كۆمپیوتەرەوە دەمێننەوە و كهم ههلدهستن و هاتۆچۆ دهكهن .
بۆیه پێویسته رووناكی ئەو ژوورەی كه كاری تێدا دەكرێت هاوسەنگ بێت تا چاو تووشی ماندووبوونی زیاتر نەبێت، هەروەها نابێ لە ژوورێكی پڕ غاز و شێدار كار لهسهر كۆمپیوتەر بكەیت و پێویستە دڵنیابیت كە چاوەكانت ماوەی 30 سانتیمەتر لە شاشەی كۆمپیوتەرەكەوە دوورن.
هەروەها پێویستە مرۆڤ بە شێوەیەكی تەندروست بەرامبەر كۆمپیوتەر دابنیشێت و ئەم شێوازە بۆ چاو ئەوەیە كە سەر لە كۆمپیوتەر لە شاشەی كۆمپیوتەر بەرزتر بێت.
تەلەڤزیۆنی ناپڵس بڵاوی كردووەتەوە، پسپۆران دەڵێن پێویستە هەر 10خولەك جارێك پشوویەك بە چاوەكان بدرێت لە رێگەی تەماشاكردنی شتی تری وەك تابلۆ یان كتێب یان هەر شتێكی دیکە تا چاو هەندێك لە كاریگەرییەكانی تیشكە بەهێزەكانی كۆمپیوتەر بپارێزرێت.
ئەوان هەروەها دووپاتی ئەوە دەكەنەوە كە پێویستە چاو بە شێوەیەك رابهێنرێت، هەر 5 چركە جارێك بترووكێت و پێویستە شاشەی كۆمپیوتەر پاكوخاوێن بێت تا دیتن روون و بێكێشە بێت.
رێنوێنییەكی دیکە ئەوەیە كە پێویستە ئەو كەسانە رۆژانە 2 لیتر ئاو بخۆنەوە، چونكە ئاو جیا لەوەی سوودی بۆ هەموو لەش هەیە، سوود بە چاویش دەگەیەنێت و تەڕیی پێویستی بۆ دابین دەكات.