هاوین وەرزی گەرما و ئارەقەرشتنە و خەڵكی لە رابردوویەكی دوورەوە هەوڵیان داوە بەربەرەكانی لەگەڵ گەرما بكەن، بۆنموونە ئاوی فێنك، بەڵام ئاوی فێنك تاكە رێگا بۆ ركابەری لەگەڵ گەرما نییە. لێرەدا ئاماژە بە چەند جۆر رێگە بۆ بەربەرەكانی لەگەڵ گەرما دەكەین:
خۆراكی تاڵ بخۆن:
بۆ قەرەبووكردنەوەی پلەی گەرما لە هاوینی گەرمدا، بەرنامەیەكی سوكی خۆراكی لە میوە و زەڵاتە هەڵبژێرن. هەرچی میوە و زهڵاتەكەتان لە میوە و سەوزەی تاڵ بێت، ئەوا بەسوودترە. لە روانگەی پزیشكانی چینی، تامێكی تاڵ گەرمایەكی زۆر لە جەستە دەباتەدەر، كەواتە میوە و سەوزەی تاڵ توانای ئێوە بەرامبەر بە گەرما زیاتر دەكات.
زەڵاتە، ناوكی خۆراكی و ماسی قووت بدەن:
خۆراكەكانی پڕ لە مادهی كانزایی كالسیۆم، مەگنسیۆم و سیلیكون كاریگەری هێوركەرەوەی بۆ جەستە هەیە كە دەتوانێ خۆڕاگری جەستە بەرامبەر بە گەرما زیاتر بكات. بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن زەڵاتەی پڕ لە سپێناغ، كەلەرم، مهعدهنووس، دروست بكەن و كونجی و گوڵەبەڕۆژە و تۆوی كدووی شیرین و باوی بۆ ئەم مەبەستە بەسوودن.
ماسی سالمون باشترین ماسییە و كالسیۆمێكی زۆری لەناو دایە.
هەروەها مۆز، خورما، مێوژ، قەیسی و خۆخ مەنگەنزیۆمێكی زۆری لەناو دایە كه دهبێته هۆی ئەوەی خۆڕاگری جەستەی ئێوە بەرامبەر بە گەرما زیاتر بێت.
بەهارات بخەنە ناو خۆراكی خۆتان:
چینییەكان لەسەر ئەم بڕوایەن كە ئارەقە دەبێتە هۆی پاك بوونەوەی رۆح و جەستە. هەربۆیەش ئارەقەكردن لە وەرزی هاویندا بە باش دەزانن. بەهاراتی وەكوو بیبەری دۆڵمە بە رەنگی سەوز و رەش و سوور بە باش دەزانن، چونكە رێگە بۆ ئارەقەكردن خۆش دەكەن و بەمجۆرهش جەستە فێنك دەبێتەوە.