ڕۆبۆتێك كه له‌توركیا دروستكراوه ده‌توانێ به‌ردی گه‌وره‌و بچووكی گورچیله بشكێنێ به‌بێ ئازاری نه‌خۆش.
زاناكانی توركیا ناوی رۆبۆتهكهیان ناوه (ئه‌بو سینا) توانای ورد‌و خاشكردنی به‌ردی سێ سانتیم و نیوی هه‌یه له‌گورچیله‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه هه‌ست به‌ئازار بكات.
پرۆفیسۆر (د.ڕه‌مزی ساغڵه‌م) له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نقه‌ره بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ وتی “به‌ردی گه‌وره له‌گورچیله‌دا ده‌بێته هۆی هه‌وكردن و گیرانی بۆڕی میزو ئازاری زۆر. ئێستا له‌ڕێی ئه‌و ڕۆبۆته‌وه به‌تیشكی لێزه‌ر ده‌شكێنرێ به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌خۆش هه‌ست به‌ئازار بكات”.
ساغڵه‌م وتیشی “ئامێره‌كه له‌سه‌ر گورچیله داده‌نرێ و بۆخۆی به‌رده‌كه ده‌دۆزێته‌وه. دواتر به‌لێزه‌ر به‌رده‌كه ورد ده‌كات و وه‌كو تۆزی لێدێ به‌ئاسانی له‌ڕێی میزه‌وه دێته ده‌ره‌وه”.