بەکارهێنانی فلاش میمۆری وەک ڕامی کۆمپیوتەر



 لەم رۆژگارە بەرنامەکان بەگشتی میمۆریەکی زۆر زەوت دەکەن لەکاتی کارکردن، کە ئەمەش دێوەزمەیەکە لەبۆ ئەو کۆمپیوتەرانەی کە ڕامیان کەمە کەواتە بۆ چارەسەرکردنی ئەمە دەتوانین فلاش میمۆریەکەمان وەک ڕام بەکار بهینین کە وادەکات سیستەمەکەت خێرا تر بێت بۆ ئەم کارەش ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ بکە

هەنگاوی یەکەم: فلاش میمۆریەکە داخیل بکە و چاوەڕێ بکە با کۆمپیوتەرەکەت فلاشەکە بخوێنێتەوە (بەلانی کەم با قەبارەی ٢ گێگا بایت ببێت)


هەنگاوی دووەم: کلیکی راست لەسەر my computer بکە:


هەنگاوی سێیەم کلیک بکە لە propeties:


هەنگاوی چوارەم: کلیک لە بەشی Advanced بکە:


هەنگاوی پێنجەم: کلیک لە settings بکە لە performance


هەنگاوی شەشەم: کلیک لە بەشی Advanced بکە:


هەنگاوی حەوتەم: کلیک لە change بکە لە virtual memory:


هەنگاوی هەشتەم: فلاشەکەت هەلبژێرە:


هەنگاوی نۆیەم: کلیک لە custom size بکە و رەقەمەکان وەک ئەمەی خوارەوە داخیل بکە: تێبینی قەبارەکە پێی قەبارەی فلاشەکەت و بەتاڵی دیاری دەکرێت.


هەنگاوی دەیەم: کلیک لە set بکە:


ئێستا پێویستە کۆمپیوتەرت ریستارت بکەیەوە بەڵام دەبێ فلاشەکە هەر لەسەر کۆمپیوتەر ببێت و کۆمپیوتەرەکەت خێرایی زیاد دەکات


تێبینی:

  • ئەگەر ویندۆز ٧ بەکاردێنیت ئەوا هەنگاوی یەکەم و دووەم بکە پاشان شاشەیەکی ترت لەبۆ دەبێتەوە هیچ خۆت تێک مەدە و تەنها کلیک لە advanced system settings   بکە لە دەستە چەپ و هەنگاوەکانی تر وەک خۆیتی.
  • دەبێ جۆری ئەکاونتەکەت administrator بیت  بۆئەوەی بتوانیت ئەم کردارانە ئەنجام بدەیت بە سەرکەوتویی