هەندێ لە تایبەتمەندیەکانی ئایفۆن ٥ ئێس



ئەپڵ چاوەڕوانییەکی زۆری لێدەکرێ کەوا ئایفۆنە نوێییەکەی ئاشکرابکا بکات لە ١٠ی مانگی نۆ. ئەو لیستەی خوارەوەش کۆمەڵێک تایبەتمەندین کەوا چاوەڕواندەکرێن لە ئافۆنە نوێییەکەدا هەبن(مەرج نییە هەموویان ڕاستبن)

  • کامێرا: کامێرایەکەی باشتر کراوە و بە پێی دەنگۆیەکان، تیرەی چاوەکەی f/2.0 دەبێت (وەکو کامێرای HTC One). ئەگەر ئەوە ڕاست بێت ئەوا تیرەی چاوی کامێراکە زۆر گەورەتر دەبێت. یارمەتی چوونە ژوورەوەی ڕووناکی زیاتر دەدات و ئەوەش وا دەکا کوالێتی وێنەکانی زۆر باشتر بن بەتایبەتی لە کاتی تاریکی.وە هەروەها دوو فلاشی LED هەیە .
  • سکانەر/خوێنەرەوەی پەنجەمۆر لە دووگمەی هۆم: پێدەچێ ئەپڵ ئەو تەکنەلۆژیایەی لە AuthenTec  وەرگرتبێت. کەوا کۆمپانیایەکی تایبەت بە هەستەوەری پەنجەمۆرە و ئەپڵ ساڵی پار کڕییەوە.هەروەها پێشدەچێ ئایفۆن ٥ ئێس تەکنەلۆژیای بایۆمێتریکی تێدا بەکار بهێندرێ. کەوا وا دەکا پارەدانی ئەلیکتڕۆنی ئاسانتربێت. کە وا بەدەستهێنانی موزیک و زانیاری هەستیار لە cloud  ئاسانتر دەکات.
  • میمۆری: ١٢٨ گێگابایت.
  • پڕۆسێسەر: پڕۆسێسەرێکی نوێکراوەی A7 بەکار دەهێنێ.
  • پاڵپشتی نێتوۆرکی 3G و 4G دەکات.