خــواردنه‌وه‌ی چای گه‌رم شێرپه‌نــجه‌ی به‌دواوه‌یـــه‌

هەرچەند قەڵەوی و زیادەكێش هۆكارێكی دیكەن بۆ تووش بوونی مرۆڤ بە شێرپەنجەكان، بەڵام چای زۆر گەرمیش هۆكارێكە بۆ مەترسی پێكهێنانی شێرپەنجە. قەڵەوەكان مەترسی شێرپەنجەكانی وەكوو كۆلۆن، گورچیلە، منداڵدان، پانكریاس، هێلكەدان و تەنانەت شێرپەنجەی گەدەی لێدەكەوێتەوە.

پێشگرتن لە قەڵەوی نەك تەنیا بەربەرەكانی لەگەڵ شێرپەنجەكانە، بەڵكوو دوورخستنەوەی زۆر نەخۆشی وەكوو نەخۆشییەكانی دڵ و دەمار، پەستانی خوێن و جەڵتەی مێشكە. لەلایەكی دیكەوە خۆراك پەیوەندییەكی بەرچاوی لەگەڵ شێرپەنجەوە هەیە. بۆ نموونە خواردنەوەی چای زۆر گەرم مەترسی شێرپەنجە زیاتر دەكات، ئەوە لەكاتێكدایە كە لە زۆربەی شارەكانی هەرێمی كوردستان خواردنەوەی چای زۆر گەرم و داخ باوە.