زانایان توانیان گشت پێكهاته‌كانی كیمیاوی میزی مرۆڤ كه بریتیه له 3000 ماده‌ی كیمیاوی بدۆزنه‌وه.
به پێی راپۆرتی لایوساینس كه ماوه‌ی 7 ساڵی خایاند ته، زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت كه ده‌كرێت 3079 پێكهاته له ناو میزدا بدۆزرێته‌وه. 72 له‌م پێكهاته‌یه له لایه‌ن به‌كتریه‌كانه‌وه دروست ده‌بن، له كاتێكدا 1453 ماده‌ی تر له خودی له‌شه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن. سه‌رچاوه‌ی 2282 پێكهاته‌ی تر له سیستمی خۆراكی، ده‌رمانه‌كان و كه‌رسته‌ی ماكیاژ یان ماده‌ی كیمیاوی ژینگه‌یه.
به بڕوای زانایان میز شله‌یه‌كی زۆر ئاڵۆزه و ئاڵۆزی كیمیاوی میز ناسینی ته‌واوی دووچاری كێشه كردووه.
میز وه‌كو ماده‌یه‌كی سروشتی زیاده، پێكهاتووه له به‌رهه‌می شی بوونه‌وه‌ی میتابۆلیكی ژماره‌یه‌كی زۆر له خۆراكه‌كان و خواردنه‌وه‌كان و ژینگه‌یی و میتابۆلیته‌كانی زیاده‌ی له‌ش و به‌رهه‌می به‌كتریاییه.
هه‌وه‌رها پێكهاته‌كانی ناو میز 5 ـ10 به‌رامبه‌ری پێكهاته‌ی شله‌مه‌نیه‌كانی تری وه‌كو لیك و شله‌ی مۆخه. پێكهاته‌ی دۆزراوه له میزی مرۆڤدا 230 ماده‌ی كیمیاوی جیاوازه.
پێكهاته‌ی تایبه‌تی هه‌ر كه‌سێك له میزدا په‌یوه‌ندی به كاری گورچیله هه‌یه له كاتی خه‌ست بوونه‌وه‌ی به‌شێك له ماده كیمیاویه‌كانی خوێنه.