ریاڵ مەدرید بیر لە کڕینی ئەگوێرۆ دەکاتەوە

بەپێی ھەوالێکی پێگەی دیفنسا سەنتراڵ-ی تایبەت بەیانەی ریاڵ مەدرید یانەی شاھانە لە ئێستادا بیر لە کرینی سیرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و ھێرشبەری یانەی مان سیتی دەکاتەوە، بۆ ئەو مەبەشتەش یانەی ریاڵ مەدرید بۆندێکی خستۆتە بەردەم یانە ئینگلیزیەکەو ئامادەیە لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە ئەگوێرۆ، بن زیماو سامی خزێرە دەبەخشێتە ئەو یانەیە.
بەپێی ھەواڵی ئەو پێگەیە یانەی ریاڵ ھەوڵی زۆری دابوو ئەو بۆندە لە ھاوینی ئەمساڵدا ئەنجامبدات، بەڵام یانە ئینگلیزیەکە بەو داوایە رازی نەبووەو ئەگەر ھەیە جارێکی تر ریاڵ بۆ کرینی ئەگوێرۆ لە وەرزی گواستنەوەی زستانەدا بۆندێکی نوێ بخاتە بەردەم یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی.