به‌ڵغه‌می ناو قوڕگ زۆر بێزاركه‌ره و ده‌كرێت بۆماوه‌یه‌كی زۆر له‌قوڕگدا بمێنێته‌وه، بێگومان ئه‌و كه‌سانه زۆر ئاره‌زوو ده‌كه‌ن كه له به‌ڵغه‌م و چڵم ڕزگاریان بێت و قوڕگیان پاك ببێته‌وه، ده‌توانیت به‌م چه‌ند ڕێگایه قوڕگت پاكبكه‌یته‌وه:
1.به‌ڵغه‌م له‌قوڕگدا مه‌هێڵه‌ره‌وه و فڕێیده‌ره ده‌ره‌وه، ده‌بێت شوێنێك دیاری بكه‌یت كه به‌ڵغه‌مه‌كه‌ی تێ بكه‌یت.

2.غه‌رغه‌ره به خوێیاوێكی گه‌رم بكه، كه‌وچكێك خوێ بكه‌ره ناو په‌رداخێكه‌وه و دواتر غه‌رغه‌ره‌ی پێبكه له‌كۆتایی قوڕگتدا بۆئه‌وه‌ی قوڕگت پاكبكاته‌وه.

3.ڕۆژانه شله‌مه‌نی زۆر بخۆ بۆئه‌وه‌ی ئه‌و لینجییه ڕاماڵێت له‌گه‌ڵ خۆیدا، ده‌توانیت چا و لیمۆ و هه‌نگوین تێكه‌ڵ بكه‌یت و پێكه‌وه بیانخۆیت، لیمۆكه به‌ڵغه‌م لێده‌كاته‌وه و هه‌نگوینه‌كه به دیواری قوڕگه‌وه ده‌نووسێت و بۆنی خۆش ده‌كات.

4.چاره‌سه‌ری هه‌ڵمی بكه كه بریتییه له چوونه ناوه‌وه‌ی هه‌ڵم بۆ قوڕگ و ئه‌و لینجییه لێده‌كاته‌وه كه به قوڕگه‌وه نووساوه، ده‌توانیت سه‌ر به‌سه‌ر ئاوێكی گه‌رمدا نزم بكه‌یته‌وه و هه‌ڵمه‌كه‌ی هه‌ڵمژیت یان حه‌مامێكی گه‌رم بكه‌یت و هه‌ڵم هه‌ڵمژیت.

5.ده‌رمان به‌كاربهێنه كه ده‌بێته هۆی پاككردنه‌وه‌ی قوڕگ له به‌ڵغه‌م و لینجی.