ده ڕاستی سه‌یروسه‌مه‌ره بۆ خوێنه‌ر لاده‌دات كه زانیاری گشتی و نامۆ و هه‌ندێك جار پێكه‌نیناوی له‌خۆده‌گرێت
• تازه دامه‌زراوه‌كان، ئاگاداربن

هه‌موومان ڕووداوه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2001مان به‌بیردێت، كاتێك فڕۆكه‌ی گه‌شتی 175 له‌لایه‌ن تیرۆریستانی ڕێكخراوی قاعیده‌وه رفێنرا و دواتر خۆی كێشا به باڵه‌خانه‌ی سه‌نته‌ری بازرگانیدا، به‌ڵام ئایا ده‌زانیت ئه‌و فڕۆكه‌وانه ئه‌مریكیه‌ی كه فڕۆكه‌كه‌ی لێخوڕی، یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌وامی فه‌رمیی بوو له فڕۆكه‌خانه!!
• ئه‌م گوڵه به‌دیاری مه‌ده‌نه هیچ كه‌س!

ئه‌و جۆره گوڵه‌ی له وێنه‌كه‌دا ده‌یبینن له ئیندۆنیسیا ده‌ڕوێت، گوڵه‌كه شێوه‌ی له دوو لێو ده‌چێت كه سوراوی سوری بۆ كرابێت، گوڵه‌كه ناوی "لێوی سۆزانی"یه!!
• په‌شمه‌كی ئه‌نگۆرا

ئه‌و وێنه‌یه‌ی ده‌یبینن وێنه‌ی جۆره كه‌روێشكێكه كه به ئه‌نگۆرا ناسراوه!! ئه‌و گیانداره توكنترین و نه‌رمونیانترین بوونه‌وه‌ره له‌سه‌ر زه‌ویدا.
• ئه‌گه‌ر خۆت نامریت، ئه‌وا خۆمان ده‌تكوژین

فابێلیو موخامێتزانۆڤ
حاڵه‌تێكی ته‌ندروستی ده‌گمه‌ن هه‌یه كه له‌نێو 10 ملیار كه‌سدا ته‌نها به‌سه‌ر یه‌ك كه‌سدا دێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه دڵ و مێشكی ئه‌و مرۆڤه بۆ چه‌ند كاتژمێرێك ده‌وه‌ستێت و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌مرێت، پاشان دووباره زیندوو ده‌بێته‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته له ڕوسیا به‌سه‌ر خانمێك به‌ناوی (فابێلیو موخامێتزانۆڤ)دا هات، به‌ڵام هه‌موان وایانزانی مردووه، بۆیه ئاماده‌كارییان بۆ ناشتنی ته‌رمه‌كه‌ی كرد، له كاتی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا ئه‌و خانمه خه‌به‌ری بویه‌وه!! كاتێك ده‌بینێت له تابوتدایه و خه‌ریكه ده‌ینێژن، تووشی شۆك ده‌بێت و پاش 12 خوله‌ك دووباره ده‌مرێته‌وه!! ئه‌مجاره بۆ هه‌تا هه‌تایه!
• پشوویه‌كی سه‌یروسه‌مه‌ره

دوانه‌یه‌ك، له جه‌ژنی له‌دایكبوونیاندا، به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 100 ساڵ به‌سه‌ر له‌دایكبوونیاندا!!
• میكی ماوسیش؟!

یه‌كه‌م كه‌سایه‌تی كه مرۆڤ نه‌بێت و خه‌ڵاتی ئۆسكاری بردبێته‌وه، میكی ماوسه!! كه كه‌سایه‌تییه‌كی ناو فیلم كارتۆنه‌كانی كۆمپانیای دیزنییه، خه‌ڵاته‌كه به‌خشرایه كۆمپانیای ناوبراو.
• به‌مه‌دا بزانه كه زیره‌كیت یان نا

ئا‌لبێرت ئانیشتاین، یه‌كێك له زیره‌كترین زاناكانی مێژوو
كه‌سانی زیره‌ك، هه‌میشه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له هه‌ردوو مادده‌ی زینك و كوپه‌ر له ناو قژیاندا هه‌یه!!
• نامۆترین ژماره‌ی پێوانه‌یی

زۆرجار لێره‌و له‌وێ گوَبیستی ژماره‌ی پێوانه‌یی ده‌بین له‌بواری جیاجیادا، به‌ڵام (چارلس ئۆبسۆرن) كه هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكییه، ژماره‌ی پێوانه‌یی به ناوه‌وه‌یه وه‌ك ئه‌و پیاوه‌ی كه زۆرترین ماوه نزگه‌ره‌ی له‌گه‌ڵ بووه!! ئه‌ویش بۆماوه‌ی 68ساڵ! له‌ساڵی 1922 تاوه‌كو 1990، واته ته‌نها ساڵێك پێش مردنی نزگه‌ره وازی لێهێناوه!
• داهێنانه‌كه بۆخۆی نه‌بوو

گراهام و هاوسه‌ره‌كه‌ی
گراهام بێڵی داهێنه‌ری ته‌له‌فۆن هه‌رگیز نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ دایكی و هاوسه‌ره‌كه‌یدا به ته‌له‌فۆن قسه بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سیان توانای بیستنیان نه‌بووه!!
• خۆم به‌ده‌ستی خۆم به‌ڵام دۆزییه‌وه

وێنه‌كه‌ی سه‌ره‌وه، وێنه‌ی (گاری كریمین)ی دامه‌زرێنه‌ری سایتی (match.com)ه، كه سایتێكه له‌ڕێگه‌یه‌وه خه‌ڵكی ده‌توانن ژوانی سۆزداری سازبده‌ن، خۆشه‌ویسته‌كه‌ی گاری دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م سایته، له ڕێگه‌ی هه‌مان سایته‌وه كه‌سێكی دیكه‌ی دۆزییه‌وه و وازی له گاری هێنا!!