ئاو به‌خێرایی مه‌خۆره‌وه‌

وەک ئاشکرایە ئاو یەکێکە لەو شلەمەنیانەی کە سوودێکی زۆری هەیەو دەبێت بە بەردەوامی ئاو بخورێتەوە، بەڵام خواردنەوەی ئاو بە خێرایی و لە پەرداخەکەوە بۆ ناو دەم بە شێوەیەکی راستەوخۆ زیانی هەیە.

شارەزایانی بوارەکانی پێست ئاشکرایانکرد: ئەگەر ئاو خواردنەوە بەوشێوەیە بێت کە ئاماژەمان پێدا ئەوا زیانی دەبێت بۆ پێست و بەتایبەتی ناوچەی دەم و لێو و دەوروبەرەکەی کە دەبێتە هۆی ووشک کردنەوە و قڵیشاندی ئەو جێگایەو هەروەها لە تەمەنێکی کەمدا چرچ بوون روودەدات.

جێگای سەرنجە ئەم دیاردەیە تەنها بۆ ئاو خواردنەوە بەم شێوەیە نیە و بەڵکو بۆ هەموو شلەمەنیەکانی دیکە بەو جۆرەیە.

هەروەها ئەم شێوازە زیانی هەیە بۆ تەندروستی و کار لەسه‌ر گەروو دەکات و هەوکردن لەو جێگایەدا روودەدات.

بۆ ئەم مەبەستەش "میرلین بیرزین"ی شارەزا لە بوارەکانی پێست دا لە شاری واشنتۆن ئاماژە بەوە دەدات  کە دەبێت ئاو بە خێرایی نەخورێتەوە، بەڵکو بە شێوەیەکی هێواش بێت و نابێت راستەوخۆ ئەنجام بدرێت بەڵکو بە چەند جارێک ئەو پەرداخە ئاوە بخورێتەوه‌، تاکو زیانی نەبێت بۆ تەندروستیمان و نەبێتە هۆی ووشک بونەوەو قلیشاندنی پێستمان.


Facebook Twitter Google