توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ باس له‌زیانه‌كانی زۆرخه‌وتن‌و مانه‌وه له‌ناو جێگه‌ی نوستن ده‌كات به‌وه‌ی بیروه‌رییه‌كان لاوازده‌كات‌و باری ده‌رونیش ئاڵۆزده‌كات.
توێژه‌ره‌وان له‌زانكۆی (كۆڵۆمبیا) له‌نیویۆرك دوای ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر كۆمه‌ڵی خۆبه‌خش گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، مانه‌وه له‌جێگه‌ی نوستندا ده‌بێته‌هۆی خێراكردنی كرداری له‌ده‌ستدانی بیروه‌ریه‌كان‌و تێكچونی ده‌رونی.
توێژه‌ره‌وان، به‌شداربوانی توێژینه‌وه‌كه‌یان دابه‌شكرد به‌سه‌ر سێ كۆمه‌ڵه‌دا، كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م كاتی نوستنیان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی بوو واتا له‌نێوان (6بۆ8) كاتژمێر بوو، كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م زیاتر له (9) كاتژمێر بوو به‌شداربوانی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م بۆ ماوه‌ی پێنج كاتژمێر یان كه‌متر نوستن، ده‌ركه‌وت به‌شداربوانی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م دوور بوون له‌مه‌ترسی توشبوون به‌نه‌خۆشی له‌ده‌ستدانی بیروه‌رییه‌كان.
له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا كه له‌ئه‌مریكا ئه‌نجامدرابوو ئه‌وه‌ی تێدا خرابووه ڕوو، نوستن بۆ ماوه‌ی زیاتر له (10) كاتژمێر‌و كه‌متر له (6) كاتژمێر مه‌ترسی توشبون به‌نه‌خۆشی دڵ‌و شه‌كره‌و قه‌ڵه‌وه‌ی زیاد ده‌كات.
-----------------------------------------------------------------