وێڕای كوژاندنەوەی بەشێك لە دامەزراوەكانی كۆشكی سپی، بەڵام لە چوارچێوەی هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمریكا دوو فڕۆكەی جەنگی لە جۆری جیم 130 رادەستی هێزە ئاسمانییەكانی ئەفغانستان كران. ئەم هاوكارییە سەربازییە بەمەبەستی پاڵپشتیكردنی هێزە سەربازییەكانی ئەفغانستانە، بڕیاریشە دوو فڕۆكەی دیكە لە هەمان جۆر رادەستی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان بكرێت. جەنەراڵ جۆزیف رانفۆڵد، بەرپرسی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان، لە وتارێكدا گوتی: "مەراسیمی ئەمڕۆ لە رادەستكردنی فڕۆكەكان گەورەترە، بەڵكو دەربارەی هێزە ئاسمانییەكانی ئەفغانستانە كە متمانە و توانایان پتر دەبێت". بەشی هەرە زۆری چەكی هێزە ئاسمانییەكانی ئەفغانستان رووسین هەندێكیشان ئیتاڵین. لەبەرامبەردا بیسمیلاخان، وەزیری بەرگری ئەفغانستان سوپاسی هێزەكانی ناتۆی كرد، كە هاریكاری دروستكردنی ژێرخانی سەربازی وڵاتەكەیان داوە. ئەم هاوكارییانە لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی كشانەوەی هێزەكانی ناتۆ دێنو بڕیارە لە ساڵی ئایندە هێزەكانی ناتۆ بە تەواوەتی لە ئەفغانستان بكشێنەوە.