وه‌رزش منداڵه‌كه‌ت له‌ قوتابخانه‌سه‌ركه‌وتوو ده‌كات


توێژینەوەیەكی نوێ‌ ئاشكرایدەكات ئەو منداڵانەی كە وەرزش دەكەن لە خوێندندا سەركەوتووترن بە بەراورد لەگەڵ ئەو منداڵانەی كە وەرزشكێكى دیاركراو ئەنجامنادەن.
202692992013_مدرسة.jpg
بەپێی ئەو توێژینەوەیە كە لە گۆڤاری نوژداری منداڵانی ئەمریكیدا بڵاوكراوتەوەو نزیكەی 11 هەزار منداڵ بەشدارییان پێكراوە، ئەو منداڵانەی خاوەنی توانایەكی جەستەیی باشن لەڕووی خوێندنەوە دوو هێندەی منداڵانی تر سەركەوتووترن، بەتایبەتی لە بابەتەكانی  ماتماتیك و تاقیكردنەوەكانی خوێندنەوە.

پشسپۆڕانی بواری تەندروستی ئاماژە بەوە دەكەن وەرزشكردن بۆ منداڵان سوودێكی زۆری هەیە، وەك گەشەكردنی ماسولكەكان، كە ئەوەش یارمەتی منداڵ دەدات لە ئەنجامدانی ئەو جووڵانەی كە خۆی دەیەوێ‌، لە هەمان كاتدا وەرزشكردن دەبێـتە هۆی پتەوبوونی ئیسك و جومگەكان، هاوكات لەكەڵ پەرەپێدانی توانا عەقلییەكانی منداڵ، كە هۆكارەكەی دەگەرَێتەوە بۆ زیادبوونی رێژەی گەیشتنی ئؤكسیجن بۆ ناو خانەكانی مێشك و خەوتن بە شێوەیەكی باشتر.

لە كاریگەرییەكانی ترى وەرزشكردن نەهێشتنی دڵەڕاوكێ‌ و كەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی شەكرەو نەخۆشییەكانی دڵ و پارێزگاری كردن لە كێشی نموونەیی جەستەیە، دەبێت منداڵ خۆشی لەم وەرزشە ببێنێت كە ئەنجامی دەدات، بە جۆرێك رۆیشتن و بازهەڵدان و سواربوونی پاسكيڵ لەخۆبگرێت، كاتەكەشی نابێت لە رۆژێكدا كەمتر لە یەك كاتژمێر بێت، دەكرێت ئەو كاتژمێرە زیاد بكرێت واتە 2 كاتژمێر لە شەو رۆژێكدا لە هەر بەشدا نێو كاتژمێری بخاتە سەر.